April 11, 2008 – نووسه‌ر: هاوکار شوان
ماوه‌یه‌کی تر ساڵێک تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ستبه‌کار بوونی ئه‌م ماڵپه‌ڕه له بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت تایبه‌ت به فۆتۆشۆپ، تا ئێستاش چالاکانه کاری کردووه‌و دڵنیام تاڕاده‌یه‌کی باش کاری خۆی کردووه‌و سوودمه‌ند بووه .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه که ماڵپه‌ڕێکی ئاوه‌ها بۆ زیاتر خزمه‌تکردن پێویستی به کاسانێکی تر هه‌یه که ئاره‌زووی کاری له‌م شێوه‌یه‌یان هه‌یه، ناکرێت ته‌نها پشت به‌خۆم ببه‌ستم بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه چونکه بوار که‌م کات ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تیک بنووسم تاڕاده‌یه‌ک که سستی له کاره‌کانمدا دیاره، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات خوێنه‌ر که‌متر چالاک بێت و بابه‌ت بخوێنێته‌وه به هۆی ئه‌م سستیه‌وه.
وه‌ک پێشتر ئاگاداریم بڵاوکردۆته‌وه که ده‌رگا ئاوه‌ڵایه بۆ هه‌ر که‌سێک که ئاره‌زووی له‌و بواری گرافیکی هه‌بێت و بیه‌وێت به‌شداربێت له‌گه‌ڵم وبتوانێت بابه‌ت بنووسێت به‌ڵام به‌داخه‌وه تاوه‌کو ئێستا که‌س په‌یوه‌ندی نه‌کردووه، له‌وانه‌شه هۆکار هه‌بێت بۆ ئه‌مه.
لێره‌دا ده‌رگای بۆچوون کراوه‌یه بۆ هه‌موو که‌سێک که بیروڕاو بۆچوونی خۆی بنووسێت:
1. له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌و له‌سه‌ر کار‌و بابه‌ته‌کانی .
2. تا چه‌ند توانیوویه‌تی ئه‌م ماڵپه‌ڕه سوودمه‌ند بێت.
3. چی بکرێت تاوه‌کو ئه‌م ماڵپه‌ڕه باشتر بکرێت.
4. گرنگی به‌چی تر بدرێت .
5. هه‌ر بۆچوونێکی تر ده‌توانیت بنووسیت که‌له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه باس نه‌کراوه.
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو لایه‌ک
هاوکار شوان
هاوپۆلی: گشتی | بۆچوون نییه » | 36 views