فایه‌رفۆکس - وه‌شانی سێهه‌م

گه‌ر به‌دوای وێبگه‌ڕێکی باش‌دا ده‌گه‌ڕێیت، گه‌ر ده‌ته‌وێت به پارێزراوی سه‌یری په‌ڕگه‌کانی نێت بکه‌یت، ئه‌وه فایه‌رفۆکس به‌کار ببه.
وه‌ک ئاشکرایه که له ١٧. ٠٦. ٢٠٠٨ دوایین وه‌شانی وێبگه‌ڕی فایه‌رفۆکس (ڕێوی ئاگرین) بڵاوکرایه‌وه که بۆ ماوه‌ی زیاتر له 34 مانگ کاریان تێدا کردووه.
ئه‌م وێبگه‌ڕه له پێشتر وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک له‌ژێر پرۆژه‌ی mozilla بڵاوکرایه‌وه و پێشتر ناوی Phoenix و پاشانیش Mozilla Firebird و دواتریش گۆڕدرا بۆ Mozilla Firefox ئه‌م وێبگه‌ڕه له ساڵی ٢٠٠٤ زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندو پێشوازییه‌کی زۆری لێ‌کرا له‌لایه‌ن به‌کارهێنه‌رانییه‌وه.
ئامانج له‌م پرۆژه‌یه به‌رهه‌م هێنانی وێبگه‌ڕێکی باش بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز که له ساڵی ٢٠٠٢ وه‌ک تاقیکاری بڵاوکرایه‌وه به ناوی «Phoenix»، به‌ڵام له‌دواییدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که Phoenix Technologies که بۆ به‌رهه‌م هێنانی BIOSـه هه‌مان ناوی هه‌یه هاته کێشه له‌گه‌ڵیدا و پاشان ناوی گۆڕدرا بۆ Firebird له ساڵی ٢٠٠٣، هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا بڕیاردرا ناو بنرێت «Mozilla Firebird» بۆ ڕزگاربوون له هه‌مان ناو که هه‌یه ئه‌ویش خزمه‌تگوزاری بنکه‌ی دراوه‌یه به ناوی FirebirdSQL. پاشانیش بۆ جارێکی تر زۆریان لێ‌کرا له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌ی کۆدی کراوه‌وه که ناوه‌که‌ی بگۆڕن، پاشان ناوه‌که‌ی گۆڕدرا بۆ «Mozilla Firefox» له ڕێکه‌وتی ٩. ٢. ٢٠٠٤.
بۆ نزیکه‌ی ٤٥ زمان هه‌یه‌و هه‌روه‌ها بۆ زمانی کوردی (زاراوه‌ی کرمانجی)یش هه‌یه، لێره ده‌توانیت ته‌ماشای لیسته‌ی زمانه‌کان بکه‌یت : کرته‌ی ئێره بکه
له وه‌شانه نوێیه‌دا که بڵاوکراوه‌ته‌وه زۆر گۆڕانکاری کراوه له زۆر ڕووه‌وه وه‌کو :
١. ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌یه که ئێستا کێشه‌ی به ته‌واوه‌تی نه‌ماوه له‌گه‌ڵ زمانی کوردی‌دا و وه‌ک پێشتر پێویست به زیادکراوی IE-Tab ناکات بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆر له ماڵپه‌ڕه‌کان دابگریت.
1. له ڕووی پاراستنه‌وه باشتر کراوه.
٢. به‌ته‌نها کرته‌یه‌ک ده‌توانیت ماڵپه‌ڕێک بکه‌یته لیستی دڵخوازه‌کانت.
٣. چه‌ندین کردار (function) که کار ئاسانی زیاتر ده‌که‌ن بۆ به‌کارهێنه‌ر له کاتی به‌کارهێنانی ئه‌م وێبگه‌ڕه.
٤. په‌یوه‌ندیگرتنی فایه‌رفۆکس له‌گه‌ڵ دژه‌ڤایرۆسی ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌ت. واته له کاتێکدا فایلێک یان وێنه‌یه‌ک یان هه‌ر شتێکی تر که له ئینته‌رنێت داده‌گریت ده‌ست به‌جێ دژه‌ڤایرۆسه‌که‌ت ئه‌و فایله ده‌پشکنێ نه‌وه‌ک ڤایرۆس و …هتد له‌گه‌ڵ بێت.
زیاتر لێره بخوێنه‌ره‌وه : کرته‌ی ئێره بکه
بۆ داگرتنی فایه‌رفۆکس ٣ ئێره کرته بکه
:: ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه ئینته‌رنێت ئێکسپلۆره‌ر IE له‌بیر بکه‌یت ::


من له‌وه‌ته‌ی فایه‌ر فۆكس م بینیوه ئینته‌رنێت ئێکسپلۆره‌رم وه لاناوه به‌ته‌واوه‌تی ،
بــــــژی فایه‌ر فۆكس ، بڕو خێ ئێکسپلۆره‌ر .
ده‌ست خۆش ڕوون کردنه‌وه‌یه‌کی جوانه…
هه‌ردووکیان به‌کاردێنم به‌ڵام IE7 بۆ هه‌ندێت کاری که‌م ئه‌گه‌ر نا FF3 زۆر به‌کارده‌به‌م له وه‌شانی 2 ــه‌وه به‌کاری دێنم.