ئامڕازه‌کانی فۆتۆشۆپ
ئامڕازه‌کانی ناو فۆتۆشۆپ گرنگی زیاتریان داوه به به‌رنامه‌که ، بۆ ئه‌وه‌ی فۆتۆشۆپ باش بناسی و هه‌وڵ بده‌یت کار بکه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا پێویسته ئه‌م ئامڕازانه بناسیت ، ئه‌وه‌ی گرنگه باسیان لێوه ئه‌که‌ین و له ڕوون کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانیشدا زیاتر بۆت ده‌رئه‌که‌وێت که کاریان چی‌یه .

ڕوون کردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له ئامڕازه‌کان :
Marquee Tool : کۆمه‌ڵه ئامڕازێکه بۆ دیاریکردنی (هه‌موو یان به‌شێک) له هه‌ر چینێک ، به کرته کردنی لای ڕاستی مشکه‌که‌ت له‌سه‌ر ئه‌و ئامڕازه ئه‌وانی دیکه ده‌رده‌که‌ون ، به هه‌مان شێوه بۆ ئامڕازه‌کانی تریش .
Move Tool : بۆ جووڵاندن و گوێزانه‌وه‌ی هه‌ر وێنه‌یه‌ک یان شێوه‌یه‌ک به‌کاردێت .
Marquee Tool : ئه‌م ئامڕازه‌ش به‌کاردێت بۆ دیاریکردنی به‌شێکی وێنه‌یه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی ئازادانه ، که ناتوانرێت به ئامڕازی دیاری بکرێت.
Magic Wand : ئامڕازێکی دیاری کردنی ئۆتۆماتیکی‌یه که ته‌نها به کرته کردن ئه‌و شوێنه‌ت بۆ دیاری ده‌کات له چینێکدا.
Crop Tool : ئامڕازێکه بۆ بڕینی به‌شێک له وێنه‌یه‌ک ، بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م ئامڕازه ئه‌و به‌شه دیاری بکه که ئه‌ته‌وێت پاشان دووگمه‌ی Enter دابگره، ده‌بینیت ته‌نها ئه‌و به‌شه ئه‌مێنێته‌وه که دیاریت کردووه.
Slice Tool : زیاتر به‌کاردێت کاتێک که ماڵپه‌ڕێک درووست ده‌که‌یت به فۆتۆشۆپ و پاشان ماڵپه‌ڕه‌که ده‌به‌ش بکه‌یت بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی که ئه‌ویسترێت.
Patch Tool : چه‌ند ئامڕازێکه که کاری جیاواز ئه‌که‌ن به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ک کاریان له‌یه‌ک نزیکه، ئه‌توانرێت هه‌ندێ به‌ش له وێنه بسڕیته‌وه و گۆڕانکاری جۆراو جۆر بکات له‌سه‌ر وێنه.
Brush Tool : ده‌توانرێت هێڵ و چه‌ندین کاریگه‌ری جوانی پێ درووست بکرێت و هه‌روه‌ها گۆڕینی ڕه‌نگیشی پێ ده‌کرێت.
Eraser Tool : ئه‌م ئامڕازانه کاری سڕینه‌وه ده‌که‌ن و ده‌توانرێت ئه‌وه‌ی بویسترێت بسڕێته‌وه.
Paint Bucket Tool : کاری ڕه‌نگ کردن ده‌کات و ناسراوه به ئامڕازی ڕه‌نگ کردن .
Dodge Tool : ئه‌م کۆمه‌ڵه ئامڕازه کاریان ڕوون کردنه‌وه‌و تاریک کردنی وێنه‌یه، ئه‌ویش پاش ده‌ست نیشان کردنی یه‌ک له‌م ئامڕازانه و هێنانی به‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ی که ده‌ته‌وێت ، کاریگه‌ری‌یه‌که ده‌بینرێت.
Type Tool : به‌کاردێت بۆ نووسین به چه‌ند شێوازێک، له‌سه‌ر هه‌ر به‌شێک که بویسترێت .
Pen Tool : ئامڕازێکی گرنگی فۆتۆشۆپه و کاری زۆری پێ ده‌کرێت وه‌ک درووست‌کردنی شێوه‌ی جیاواز و هێڵی ڕاست .
Custom Shape Tool : دانانی شێوه‌ی جیاواز له‌سه‌ر هه‌ر وێنه‌یه‌ک بویسترێت، که له فۆتۆشۆپ‌دا ئه‌م شێوانه درووست کراون و ئاسانکاری کراوه ،پاش هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ئامڕازه له به‌شی سه‌ره‌وه شێوه‌کان ده‌رده‌که‌ون.
Eyedropper Tool : به هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ئامڕازه ده‌توانیت ئه‌م ڕه‌نگه بزانیت که له هه‌ر به‌شێکی وێنه‌یه‌کدا بێت ئه‌ویش به ته‌نها کرته کردن له‌و شوێنه‌ی که ده‌ته‌وێت ڕه‌نگه‌که‌ی بزانیت.
Zoom Tool : به‌کاردێت بۆ گه‌وره‌کردن و بچووک کردنه‌وه‌ی شێوه‌ی وێنه ، نه‌ک قه‌باره‌که‌ی .
هه‌روه‌ها ئه‌و ئامڕازانه‌ی تر به هه‌مان شێوه کاری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و له ڕوون کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کاندا کاری ئه‌و ئامڕازانه زیاتر ده‌رده‌که‌ون، خۆشت ده‌توانیت به کرته کردن له‌سه‌ر ئامڕازه‌کان کاریان بزانیت چی‌یه .!!


وه‌ڵام بنووسه