گۆیه‌کی شێوه بازنه (orb)
له‌م بابه‌ته‌دا شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی (گۆیی) در‌ووست ده‌که‌ین که شێوه‌یه‌کی ئاویی هه‌یه‌و ده‌توانیرێت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت به‌کارببرێت و ئه‌کرێت شتی تری تێدا به‌کارببرێت ، ئه‌ویش ده‌که‌وێته سه‌ر ده‌ست ڕه‌نگینی خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆگرامه‌دا.
1. په‌ڕه‌یه‌کی نوێ در‌ووست بکه به پانی 300 پیکسل و به‌رزی 300 پیکسل.
2. چینێکی نوێ در‌ووست بکه و ناو په‌ڕه‌که بکه به ڕه‌ش .
3. له لیسته‌ی Filter > Render > Lens Flare هه‌ڵبژێره :

بۆ نرخه‌که چاو له وێنه‌که بکه:

4. شێوه‌ی وێنه‌که:

5. له لیسته‌ی Filter > Distort > Polar Coordinates هه‌ڵبژێره :

وه‌ک وێنه‌که بکه :

6. له لیسته‌ی Image > Rotate Canvas > 180 هه‌ڵبژێره :

7. خاڵی (5)هه‌م دووباره بکه‌ره‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان Rectangular to polar هه‌ڵبژێره:

8. شێوه‌ی وێنه‌که :

9. ئامڕازی شێوه بازنه‌یی هه‌ڵبژێره له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا و ئه‌و شێوه بازنه‌یی‌یه‌ی که درووستمان کردووه دیاری بکه (کاتێک شێوه‌ی بازنه‌ییه‌که دیاری ده‌که‌یت به ئامڕازه‌که هه‌وڵ بده دووگمه‌ی SHIFT دابگریت):

10. له‌سه‌ر ته‌خته‌کلیله‌که‌ی به‌رده‌ستت Ctrl + Shift + I پێکه‌وه دابگره :

11. پاشان په‌نجه بنێ به Delete دا:

12. ده‌توانیت ڕێکیان بخه‌یت و ڕه‌نگی بده‌یتێ و که‌مێک گۆڕانکاری تێدا بکه‌یت :



وه‌ڵام بنووسه