کاریگه‌ری قوڵایی ده‌ریا
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م چۆنیه‌تی کاریگه‌ری قوڵایی ده‌ریا ڕوون بکه‌مه‌وه که چون به پرۆگرامی فۆتۆشۆپ درووست ده‌کرێت و شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر به‌دی ئه‌هێنێت له‌م بواره‌دا.
1. په‌ڕه‌یه‌کی نوێ بکه‌ره‌وه به پانی 420 پیکسل و به‌رزی 400 پیکسل.
2. له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا بۆ ڕه‌نگه‌کان ڕه‌نگی پێشه‌وه بگۆڕه بۆ ئه‌م ڕه‌نگه به کۆدی (1680D1) وه پاشبنه‌ماکه بگۆڕه بۆ ئه‌م ڕه‌نگه به کۆدی (0C1B6C) دا:

3. چینێکی نوێ درووست بکه.
4. ئامڕازی Gradient Tool هه‌ڵبژێره له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا، وه ئه‌م ڕه‌نگه ده‌ست نیشان بکه:

5. پاشان له‌ناو وێنه‌که هێڵێکی ڕاست له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بکێشه:

6. چینێکی نوێ درووست بکه، وه ڕه‌نگی پێشبنه‌ماکه بگۆڕه بۆ ئه‌م ڕه‌نگه به کۆدی (B9DDF9) دا.
7. دووباره ئامڕازی Gradient Tool هه‌ڵبژێڕه، وه‌ک وێنه‌که بکه:

8. هێڵێک بکێشه وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره:

9. تاوه‌کو شێوه‌که وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت:

10. له‌سه‌ر ئه‌و چینه نوێیه‌ی که درووستمان کرد کرته‌ی لای ڕاست بکه‌و وه ئه‌وه هه‌ڵبژێره که له‌وێنه‌که‌دا ئاماژه‌ی
پێدراوه:

دڵنیابه وێنه‌که ئه‌م به‌شه‌ی دیاری کراوه :

11. له لیستی Filter >> Render >> Clouds هه‌ڵبژێڕه.
12. هه‌ر له لیستی Filter >> Artistic >> Plastic Wrap هه‌ڵبژێره‌و بۆ نرخه‌کان چاو له وێنه‌که بکه:

13. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:

14. پاشان په‌نجه بنێ بهCtrl+D بۆ لابردنی دیاری کردنه‌که.
15. له‌سه‌ر ته‌خته کلیله‌که‌ی به‌رده‌ستت په‌نجه‌بنێ به Ctrl+t ، ده‌بینی به‌شێک له وێنه‌که دیاری کراوه که ده‌توانیت گه‌وره‌و بچوکی بکه‌یت ، ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر لێزانینی خۆت بۆ ڕێک خستنی به شێوه‌یه‌کی وا که وه‌ک ڕووی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ریا ده‌ربکه‌وێت:

16. پاش ده‌ست کاری کردن به‌م شێوه‌یه‌ی لێ هات:

17. چینی کۆتایی کۆپی بکه Layer >> new >> Layer via copy ، پاشان ئه‌م گۆڕانکاریانه بکه له‌سه‌ر چینه‌که :

18. چینێکی نوێ درووست بکه، وه ڕه‌نگی پێشبنه‌ماکه بگۆڕه بۆ ئه‌م ڕه‌نگه به‌م کۆده (32F7E7) وه دووباره ئامڕازی Gradient Tool هه‌ڵبژێره.
19. هێڵێک بکێشه له سووچی لای چه‌پی وێنه‌که تا وێنه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت:

20. ئه‌م گۆڕانکاریانه بکه له‌سه‌ر چینه‌که وه چاو له وێنه‌که بکه:

21. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:

22. چینیکی نوێ درووست بکه ، وه کرته‌ی ئه‌و شوێنه بکه که دیاری کراوه، وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره:

23. ئه‌م گۆڕانکاریانه بکه ئه‌وانه‌ی که ئاماژه‌ی پێ دراوه:

24. هه‌ر هه‌مان ئامڕاز که له‌سه‌ره‌وه باسمان کردووه هه‌ڵبژێره‌و هێڵێک بکێشه له سووچی لای چه‌پی وێنه‌که تا به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:

25. ئه‌م گۆڕانکاریانه به‌سه‌ر چینه‌که‌دا بێنه:

26. وێنه‌که له کۆتاییدا به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:

:: بابه‌ته‌که به بۆچوونی خۆت زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بکه ::


dast xosh har sarkawtw bi.balam prsyarm awaya datwani jwlla bdaya aw wenaya???????
ببووره له دره‌نگ وه‌ڵام دانه‌وه‌م، زۆر دڵنیا نیم که بتوانیت جووڵه بده‌یته ئه‌و ئاوه به‌ئاسانی چونکه که‌مێک کاتی ده‌وێت و له‌وانه‌شه ئاڵۆز بێت.
من بۆ خۆم تا ئێستا کارێکی وام نه‌کردووه، ئه‌گه‌ر به‌رچاووم که‌وت ئاگادارت ئه‌که‌م.