چێ‌کردنی ئایپۆد (iPod)
هه‌ریه‌ک له ئێمه ئایپۆدی بینیوه‌و زۆبه‌شمان له‌وانه‌یه هه‌مان بێت ، لێره‌دا ئاره‌زووه ئه‌که‌م چۆنیه‌تی درووست کردنی ئه‌و ئامێره لێده‌ره ڕوون بکه‌مه‌وه که چۆن درووست ئه‌کرێت به پرۆگرامی فۆتۆشۆپ … هاوڕێم به …
1. په‌ڕه‌یه‌کی نوێ بکه‌ره‌وه و به پانی 300 پیکسل و به‌رزی 520 پیکسل .
2. ئامڕازی Rounded Rectangle Tool هه‌ڵبژێره ، ئه‌وه‌ی له وێنه‌که‌دا دیاره ده‌که‌وێته ژێر لیسته‌کانی سه‌ره‌وه و پاشان وه‌ک وێنه‌که ڕێکی بخه 270 به 452 پیکسل :

3. به کرته کردن له‌ناو په‌ڕه‌که ده‌ست به‌جێ لاکێشه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ ده‌رئه‌چێت، ئه‌بێت پێشتر ڕه‌نگی ڕه‌شت هه‌ڵبژارد بێت :

4. پاشان چه‌ند گۆڕانکارییه‌ک له Layer Style دا ئه‌که‌ین (کرته بکه سه‌ر ئه‌و ئایکۆنه بۆ چونه ناو Layer Style) ، وه‌ک وێنه‌که بکه :

تێبینی : بۆ هه‌ریه‌ک له ڕه‌نگه‌کان ژماره‌ی کۆده‌کانم داناوه له‌سه‌ر وێنه‌کان.
5. بۆ Inner Glow ئه‌م گۆڕانکارییانه بکه :

6. بۆ Gradient Overlay ئه‌م گۆڕانکارییانه بکه :


7. بۆ Stroke ئه‌م گۆڕانکارییانه بکه :

8. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

9. چینێکی نوێ درووست بکه و پاشان کرته بکه سه‌ر کڵێشه‌ی ئایپۆده‌که‌و پاشان ئامڕازی Rectangular Marquee Tool هه‌ڵبژێره‌و پاشانیش دووگمه‌ی Alt دابگره‌و له هه‌مان کاتیش‌دا به ئامڕازه‌که لاکێشه‌یه‌ک ڕابکێشه تا ده‌گاته به‌شی سه‌ره‌وه ، ئێستاکه ئه‌بێت وه‌ک وێنه‌که بێت :

10. ئامڕازی Gardient Tool هه‌ڵبژێره و پاشان وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره له‌سه‌ره‌وه هێڵیک ڕابکێشه بۆ ناوه‌ڕاستی ناوچه دیاری کراوه‌که :

11. چینێکی نوێ درووست بکه‌و هه‌مان شێوه‌ی خاڵی 9 و 10 دووباره بکه‌ره‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی ئایپۆده‌که ، وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

12. کرته بکه سه‌ر چینی ئایپۆده‌که (چوارچێوه‌که‌ی) و پاشان چینێکی نوێ درووست بکه‌و ڕه‌نگی بکه به ڕه‌نگی767b7f و پاشان له لیسته‌ی Filter > Artistic > Film Grain هه‌ڵبژێره‌و ئه‌م گۆڕانکارییه بکه:

13. پاشان Blending mode بگۆڕه بۆ Soft Light بۆ ئه‌م چینه :

14. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت:

15. چینێکی نوێ درووست بکه‌و ئامڕازی Elliptical Marquee Tool هه‌ڵبژێره‌و بازنه‌یه‌ک بکێشه وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره :


16. ناو بازنه‌که ڕه‌نگ بکه به ڕه‌نگی ڕه‌ش:

17. له Layer Style دا ئه‌م گۆڕانکارییه بکه له Stroke دا :

18. چینێکی نوێ درووست بکه‌و هه‌مان ئامڕاز هه‌ڵبژێره‌و ئه‌مجاره له Fixed size دا 59 پیکسل بۆ پانی و به‌رزی دابنێ :

19. ئامڕازی Gardient Tool هه‌ڵبژێره‌و وه‌ک وێنه‌که بکه (هێڵێک بکێشه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه له ناو بازنه‌که)دا :


20. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

21. ئێستا ووشه‌ی MENU بنووسه (فۆنتی به‌کارهاتوو : Segoe UI)ه :

22. ئامڕازی Custom shape Tool هه‌ڵبژێره و ئه‌و شێوه‌یه هه‌ڵبژێره که له وێنه‌که‌دا دیاره‌و هه‌مان قه‌باره‌ش دابنێ :

23. ڕه‌نگی سپی هه‌ڵبژێره‌و پاشان کرته بکه له ناو بازنه‌که (دوو جار) ، ئامڕازی Rectangular Marquee Tool هه‌ڵبژێره‌و له fixed size دا پانی 2 پیکسل و به‌رزی 9 پیکسل دابنێ و پاشان کرته بکه له نزیک هه‌ردوو سێگۆشه‌که‌دا پاشان ڕه‌نگی سپی بکه ، وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

24. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

25. به هه‌مان شێوه‌یه ئه‌توانیت ئه‌وانی تریش درووست بکه‌یت :

26. چینێکی نوێ درووست بکه‌و به ئامڕازی دیاری کردنی لاکێشه‌یی لاکێشه‌یه‌کی وه‌ک وێنه‌که بکێشه‌و ناوی پڕ بکه به ڕه‌نگی سپی :

27. له Layer Style دا ئه‌م گۆڕانکارییه به‌سه‌ر Stroke دا بهێنه :

28. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت :

29. چینێکی نوێ درووست بکه‌و ئامڕازی دیاری کردنی لاکێشه‌یی (Rectangular Marquee Tool) هه‌ڵبژێره و له Fixed Size دا پانی 111 پیکسل و به‌رزی 14 پیکسل دابنێ ، کرته بکه ناو لاکێشه سپی‌یه‌که و پاشان ئه‌م لاکێشه بچوکه ڕه‌نگ بکه به ڕه‌نگی 515151 :

30. له Layer Style دا ئه‌م گۆڕانکارییه بکه له Gradient Overlay دا :

31. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت :

32. چینێکی نوێ درووست بکه‌و لاکێشه‌یه‌کی تر بکێشه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به پانی 111 پیکسل و به‌رزی 17 پیکسل و به هه‌مان ڕه‌نگی خاڵی 29 ڕه‌نگی بکه :

33. ئه‌م گۆڕانکارییه بکه له Gradient Overlay دا :

34. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

35. پاشان هه‌مان نووسین که له ئایپۆددا هه‌یه بنووسه‌ره‌وه :

36. بۆ درووست کردنی پاتری به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت : لاکێشه‌یه‌کی بچوک درووست بکه‌و پاشانیش دووگمه‌ی Shift دابگره‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا لاکێشه‌یه‌کی بچووک تر درووست بکه (که ده‌بێته سه‌ری پاترییکه) :

37. ئه‌م گۆڕانکارییانه بکه :


38. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

39. ده‌توانیت وێنه‌یه‌ک بهێنیت و ڕێکی بخه‌یت و ڕایبکێشیته ناو وێنه‌که ، وێنه‌ی کۆتایی به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

40. شێوه‌یه‌کی تر به ڕه‌نگێکی جیاواز :



DAST XOSH HEWAE SAR AWTNT BO DAXWAZM LAARA ANT DA