درووست کردنی پاکه‌تی نه‌رمه‌واڵا (Software)
ڕیکلام کردن کاریگه‌رییه‌کی ته‌واوی هه‌یه بۆ به‌نرخ کردنی کاڵاکان به تایبه‌تی له‌م بابه‌ته‌دا زیاتر مه‌به‌ستم له نه‌رمه‌واڵاکانه که چۆن له پاکه‌تێکدا داده‌نرێت وه له ماڵپه‌ڕه‌که‌شیاندا هه‌مان پاکه‌ت به درووستکراوی ئه‌بینرێت. لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین که بزانین چۆن ئه‌و پاکه‌ته درووست ده‌کرێت.
1. په‌ڕه‌یه‌کی نوێ بکه‌ره‌وه به قه‌باری 400 پیکسل بۆ هه‌ردوو پانی و به‌رزی.
2. چینێکی نوێ درووست بکه (Shift+Ctrl+N ) به ئامڕازی دیاری کردنی لاکێشه‌یی لاکێشه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی له وێنه‌کدا کراوه بکێشه:

3. خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا ڕه‌نگی پاشبنه‌ماکه بگۆڕه بۆ 6CB4E6 و پێشبنه‌ماکه بگۆڕه بۆ 024676 :

4. ئامڕازی Gradient tool هه‌ڵبژێره‌و هێڵێێک بکێشه له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه له هه‌مان کاتیش‌دا دووگمه‌ی Shift دابگره، ده‌بینیت به‌م شێوه‌یه ڕه‌نگ کرا:

5. ئێستا ئه‌م چینه کۆپی بکه (Duplicate Layer) و پاشان له به‌شی چینه‌کاندا ئه‌م چینه بخه‌ره ژێر چینه‌که‌ی پێشووه‌وه، به ئامڕازی Move Tool ئه‌م چینه به‌ره‌و خوار ڕابکێشه تاوه‌کو وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ت بۆ ده‌رئه‌چێت (وه‌ک دیاره که به‌شي سپی‌یه‌که دیار نه‌ماوه) :

6. چینێکی نوێ درووست بکه و ئامڕازی دیاری کردنی لاکێشه‌یی هه‌ڵبژێره‌و کاتێکی ئه‌م ئامڕازه هه‌ڵئه‌بژێریت له به‌شی سه‌ره‌وه‌دا بۆ Fixed Size ئه‌و نرخانه دابنێ وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره:

7. پاشان ته‌نها یه‌ک کرته بکه ناو په‌ڕه‌که ئه‌بینیت ده‌ست به‌جێ لاکێشه‌یه‌کی بۆمان کێشا به‌هه‌مان قه‌باره‌ی که دراوه پێی (ئێستا زایت که Fixed Size بۆ چی باشه؟) :

8. به ئامڕازی ڕه‌نگ کردن ناو ئه‌و لاکێشه‌یه ڕه‌نگ بکه به‌هه‌ر ڕه‌نگێک که ئاره‌زووت لێیه ، من ڕه‌نگی aeaeae م هه‌ڵبژاردووه.
9. له لیستی Edit > Transform > Perspective هه‌ڵبژێره‌و پاشان سووچی سه‌ره‌وه‌ی چه‌پ ڕابکێشه بۆ خواره‌وه به هێواشی :

پاشان له به‌شی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌بینیت که نرخه‌که گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت، تۆش ده‌ستی لێ به‌رمه‌ده تاوه‌کو نرخه‌که ده‌بێت 19,0- :

10. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

11. به هه‌مان شێوه چینێکی نوێ درووست بکه‌ره‌وه‌و ئامڕازی دیاری کردنی لاکێشه‌یی هه‌ڵبژێره‌و کاتێکی ئه‌م ئامڕازه هه‌ڵئه‌بژێریت له به‌شی سه‌ره‌وه‌دا بۆ Fixed Size ئه‌و نرخانه دابنێ وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره:

12. کرته بکه له ناو په‌ڕه‌که بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌کێشه‌یه بکێشرێت که نرخمان داوه‌تێ و پاشانیش ناو لاکێشه‌که ڕه‌نگ بکه.
13. له لیستی Edit > Transform > Perspective هه‌ڵبژێره‌و پاشان سووچی خواره‌وه‌ی ڕاست ببه بۆ سه‌ره‌وه به هێواشی :

پاشان له به‌شی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌بینیت که نرخه‌که گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت، تۆش ده‌ستی لێ به‌رمه‌ده تاوه‌کو نرخه‌که ده‌بێت 9,4 :

14. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

15. وێنه‌ی پێشوو وێنه‌ی کۆتایی بوو که ئه‌ویش درووست کردنی پاکه‌ته‌که بوو ، ده‌توانیت بۆ مه‌به‌ستی خۆت به‌کاری ببه‌یت و ئه‌وه‌ی که ئه‌ته‌وێت له‌سه‌ری بنووس.
من لێره‌دا بۆ مه‌به‌ستی ڕیکلام کردن بۆ سیسته‌می کارگێڕی ئوبونتو به‌کارهێناوه.



ده ستتان خوش بيت جون ئه و ره نكدانه وه يه ى كوتاى دروست بكه م…
سوپاس بۆ تۆ کاک به‌هرۆز بۆ بۆچوونه‌که‌ت.
هه‌وڵ ئه‌ده‌م له بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدا چۆنیه‌تی ڕووناکیدانه‌وه ڕوون بکه‌مه‌وه. چاوه‌ڕوان به
ده‌ست خۆش بێت وانه‌یه‌کی به پێزه‌و ئه‌گه‌ر بشکرێت ڕوناکی دانه‌وه‌که‌ی تێدا بڵاو بکه‌یته‌وه ئه‌وه‌ش له جێ خۆیه‌تی ده‌ست خۆش بێت و هه‌ر بژیت
سوپاس کاک ژێوار !
مه‌به‌ستت بابه‌تی ڕووناکیدانه‌وه‌یه؟
به‌ڵی کاک هاوکار گه‌ر بکرێت چۆنێتی دروست کردنی ڕووناکیدانه‌وه‌ش باس بکه‌یت جێگه‌ی سوپاسه.