درووست کردنی TV
به گشتی تاوه‌کو ئێستا وه‌شانی فۆتۆشۆپ CS2 ME به‌کار ئه‌به‌م و بۆیه بابه‌ته‌کانیش هه‌ر به‌و وه‌شانه بڵاو ئه‌کرێته‌وه، لێره‌دا چۆنیه‌تی درووست کردنی تی ڤی باس ئه‌که‌م که چۆن ئه‌م پرۆگرامه ده‌وری خۆی ئه‌گێڕێت بۆ کاری وێنه‌سازی …
1. سه‌ره‌تا پرۆگرامی فۆتۆشۆپ بکه‌ره‌وه ، پاشان په‌ڕه‌یه‌کی نوێ درووست بکه ( File > new ) که قه‌باره‌که‌ی به ئاره‌زووی خۆت بێت ، من لێره‌دا پانی 400 پیکسل و به‌رزی 280 پیکسلم به‌کارهێناوه.
2. له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا ئامڕازی rounded rectangle tool هه‌ڵبژێره. هه‌روه‌ها Radius بکه به 5 پیکسل:

3. به‌و ئامڕازه‌ی سه‌ره‌وه لاکێشه‌یه‌ک بکێشه وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه:

4. پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکه‌ین به کاریگه‌رییه‌کان له‌سه‌ر وێنه‌که ، پێویستمان به درووست کردنی Pattern هه‌یه، به‌م شێوه‌یه: په‌ڕه‌یه‌کی نوێ درووست بکه به پانی 1 پیکسل و به‌رزی 2 پیکسل ، به ئامڕازی گه‌وره‌کردن ئه‌و په‌ڕه‌یه گه‌وره بکه ، پاشان ئامڕازی pencil tool هه‌ڵبژێره:

کرته بکه له‌سه‌ر به‌شی خواره‌وه‌ی وێنه‌که ، به‌م شێوه‌یه‌ی وێنه‌که،پاشان له لیسته‌ی Edit > Define pattern هه‌ڵبژێره:

5. له لیسته‌ی Layer > Layer Style > Blending options هه‌ڵبژێره‌و ئه‌م کاریگه‌رییانه جێ به جێ بکه که له وێنه‌کاندا ڕوون کراوه‌ته‌وه:



ئه‌و patternه‌ی که درووستمان کرد لێره‌دا به‌کاری ئه‌هێنین ، وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره که هه‌ڵمان بژاردووه:

6. وێنه‌که دوای که‌ریگه‌رییه‌کان:

7. چینێکی نوێ درووست بکه Layer > New Layer پاشان ناوێکی لێ بنێ یاخود یه‌کسه‌ر Ok بکه، پاشان به هه‌مان ئامڕازی rounded rectangle tool که له خاڵی 2 دا باس کراوه لاکێشه‌یه‌کی تر بکێشه له‌ناو لاکێشه گه‌وره‌که:

8. به هه‌مان شێوه چینێکی نوێی تر درووست بکه و به هه‌مان ئامڕاز لاکێشه‌یه‌کی بچوکتر بکێشه به‌م شێوه‌یه ، من لێره‌دا ئه‌م ڕه‌نگه‌م به‌کار بردووه052e57 :

9. چینێکی نوێ درووست بکه و ئامڕازی فڵچه Brush Tool هه‌ڵبژێره و پاشبنه‌ماکه بکه به ڕه‌نگی سپی و brush opacity بکه به %60 ، پاشان له‌سه‌ر چینه ڕه‌شه لاکێشه‌که‌ی درووستمان کردووه به فڵچه‌که هه‌ردوو لای سپی بکه وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره (هه‌مووی نا به‌ڵکو به‌شێکی که‌می) وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره:

10. چینی لاکێشه شینه‌که دیاری بکه (دووگمه‌ی ctrl داگره‌و له هه‌مان کاتیش‌دا کرته بکه سه‌ر چینه‌که) ، پاشان له لیسته‌ی Select > Modify > Expand هه‌ڵبژێره و 3 پیکسل دابنێ له بۆشاییه‌کدا ، چینێکی نوێ درووست بکه و پاشان له لیسته‌ی Edit > Fill هه‌ڵبژێره و بۆ ڕه‌نگیش ئه‌وه ڕه‌ش دیاری بکه (ئه‌بێت ئه‌م چینه ڕه‌شه له‌ژێر چینه شینه‌که‌وه بێت) :

11. ئه‌مجاره چینه ڕه‌شه‌که دیاری ده‌که‌ین و له لیسته‌ی Select > Modify > Expand هه‌ڵبژێره و بۆ نرخه‌که‌ش 3 پیکسل دابنێ ، چینێکی نوێ درووست بکه‌و له لیسته‌ی Edit > Fill ، ئه‌مجاره‌یان ڕه‌نگی سپی هه‌ڵبژێره ( ئه‌بێت ئه‌م چینه سپی‌یه له ژێر چینه ڕه‌شه‌که‌وه بێت) :

12. له به‌شی چینه‌که‌دا (ئه‌که‌وێته به‌شی لای ڕاستی خواره‌وه‌ی فۆتۆشۆپ) opacity چینه سپیه‌که بکه به %16 یان چۆنێک که ئاره‌زووت لێی بێت.
13. وێنه‌ی کۆتایی به‌م شێوه‌ی لێ دێت:

14. دوای ته‌وابوونی کاره‌کان ،ده‌توانی بۆ مه‌به‌ستی دیاری کراوی خۆت به‌کاری بهێنیت و گۆڕانکاری و زیادکراوی تری بۆ دابنێیت:



تازه بیستومه!!!!
ده‌سته‌کانت خۆش،
بژین.