درووست کردنی به‌یداخ (Banner)

لێره‌دا و له‌م بابه‌ته‌دا ده‌ست ده‌که‌ین به درووست کردنی بانه‌رێک بۆ ڕاژه‌کارێک (بۆ نموونه) یاخوود ده‌توانیت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکی له‌و شێوه‌یه به‌کاری بهێنیت.
1. په‌ڕه‌یه‌کی نوێ بکه‌ره‌وه به پای 400 پیکسل و به‌رزی 200 پیکسل.
2. ئامڕازی Rounded Rectangle Tool هه‌ڵبژێره و به‌م شێوه‌یه لاکێشه‌یه‌ک بکێشته له‌و په‌ڕه‌یه‌ی که کردووته‌ته‌وه:

3. له لیسته‌ی Layer > Layer Style > Gardient Overlay هه‌ڵبژێره‌و پاشان کرته‌ی ناو ئه‌و لاکێشه سووره هه‌ڵبژێره:

4. پاشان به‌و شێوه‌یه‌ی له وێنه‌که‌دا دیاره ڕه‌نگه‌کان ڕێک بخه:

5. هه‌ر له Layer Style ـدا کرته‌ی Stroke بکه‌و چاو له وێنه‌که بکه که چۆن ڕێک خراوه:

6. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت:

7. ئێستا وێنه‌یه‌ک بکه‌ره‌وه هه‌ر وێنه‌یه‌ک که ئاره‌زووت لێ بێت، من لێره‌دا وێنه‌ی ڕاژه‌کارێکم هێناوه چونکه مه‌به‌سته‌که‌م له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌یه (تۆش ده‌توانیت ئه‌م وێنه‌یه به‌کاربهێنیت):

8. ئه‌و وێنه‌یه ڕابکێشه ناو ئه‌و لاکێشه‌یه‌ی که درووستمان کرد له خاڵی 6 ـدا، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد ئه‌وه وێنه‌که ڕێکبخه:

9. پاش ئه‌وه ئه‌و نووسینانه‌ی که ئه‌ته‌وێت بینووسه:

10. لێره‌دا ده‌توانیت دوو ئامڕاز به‌کاربهێنیت بۆ درووست کردنی ئه‌و شوێنه‌ی که نرخه‌که‌ی لێ دائه‌نێین، ئامڕازی Polygonal Lasso Tool یان Pen Tool ده‌توانیت به‌کار ببه‌یت، به‌و شێوه‌یه‌ی له وێنه‌که‌دا دیاره درووستی بکه:

11. له لیسته‌ی Layer > Layer Style > Gardient Overlay هه‌ڵبژێره‌و دووباره چاو له وێنه‌که بکه:


12. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت دوای ئه‌و گۆڕانکارییه، هه‌روه‌ها نرخه‌که‌ش بنووسه به ئامڕازی نووسین:

13. لێره‌داو له وێنه‌ی کۆتاییدا ته‌نها دووگمه‌ی (زانیاری زیاتر)م بۆ زیاد کردووه ده‌توانیت به هه‌مان ئامڕازی Rounded Rectangle Tool درووستی بکه‌یت:



وه‌ڵام بنووسه