شێوه بازنه‌یه‌کی دره‌وشاوه
له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند به‌شێکی لیسته‌کان شی ده‌که‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌رانی فۆتۆشۆپ بتوانن به ئاسانی بتوانن لیسته‌کان به‌کاربهێنن و بزانن بۆچ مه‌به‌ستێک به‌کاردێت، بابه‌ته‌که بخوێنه‌ره‌وه‌و زیاتر شاره‌زاببه.
1. په‌ڕه‌یه‌ک بکه‌ره‌وه به پانی 400 پیکسل و به‌رزی 400 پیکسل.
2. چینێکی نوێ درووست بکه (Layer > New > Layer) ، پاشان به ئامڕازی ڕه‌نگ کردن ڕه‌شی بکه:

3. له لیسته‌ی Filter > Render > Lens Flare هه‌ڵبژێره‌و وه‌ک وێنه‌که بکه:

وێنه‌که:

4. له لیسته‌ی Filter > Distort > Polar Coordinates و وه‌ک وێنه‌که بکه :

وێنه‌که:

5. ئێستا ئه‌و چینه که ئه‌و گۆڕانکارییانه‌مان تێدا کردووه کۆپی بکه، کرته‌ی لای ڕاست له سه‌ر چینه‌که بکه‌و Duplicate Layer هه‌ڵبژێره ، پاشان blending mode بگۆڕه بۆ Lighten وه‌ک دیاری کراوه:

6. له لیسته‌ی Edit > Transform Rotate 90CW هه‌ڵبژێره ، وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت:

7. دوو جار هه‌مان خاڵی 5 و 6 دووباره بکه‌ره‌وه ، وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت:

8. له لیسته‌ی Layer > Flatten Image بۆئه‌وه‌ی هه‌موو چینه‌کان ببن به یه‌ک.
9. پاشان ئه‌م چینه دووباره کۆپی بکه (کرته‌ی لای ڕاست له سه‌ر چینه‌که بکه‌و Duplicate Layer هه‌ڵبژێره) و blending mode بگۆڕه بۆ Screen وه‌ک دیاره:

10. له‌سه‌ر ته‌خته کلیله‌که‌ی به‌رده‌ستت هه‌ردوو دووگمه‌ی Ctrl+T پێکه‌وه دابگره و پاشان بیسوڕێنه وه‌ک له وێنه‌که دیاره:

11. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:

12. ئه‌گه‌ر ویستت ڕه‌نگی تری بده‌یتێ ئه‌وه هه‌ردوو دووگمه‌ی Ctrl+U پێکه‌وه دابگره و ڕينگی بده‌رێ به ئاره‌زووی خۆت:

وێنه‌که:

13. وێنه‌یه‌کی تر:



وه‌ڵام بنووسه