کانی گرافیکس و گۆڕانکاری (ڕووکار و ناوه‌ڕۆک)
سڵاو له هه‌موو خوێنه‌ران،
پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێک به‌سه‌ر ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌م ماڵپه‌ڕه که تایبه‌ته به وانه‌و فێرکردن له‌سه‌ر پرۆگرامی زلهێزی وێنه‌سازی و دیزاین که ئه‌ویش فۆتۆشۆپه، بڕیارمدا که ئه‌م ماڵپه‌ڕه زیاتر فراوان بکه‌م که ته‌نها تایبه‌ت نه‌بێت به فۆتۆشۆپ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به‌م شێوه‌یه ده‌ست به‌کار ده‌بێت :
1. ڕوکارێکی نوێ بۆ کانی گرافیکس که بابه‌ته‌کانی فۆتۆشۆپ (که ئه‌م ماڵپه‌ڕه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دامه‌زراوه پێشتر) له‌لایه‌ک بێت و هه‌واڵه‌کانی تر له لایه‌کی تر بێت واته تێکه‌ڵ به‌یه‌کتر نه‌بن.
2. کانی گرافیکس وه‌ک بڵاگێکی لێدێت و به‌پێی توانا هه‌موو ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ جارێک تازه‌ده‌کرێته‌وه.
3. ناساندنی به‌رنامه‌کان به خوێنه‌ران و کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌رنامه‌کان.
4. بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی تایبه‌تی زانیاری ته‌کنه‌لۆژیا ، له‌م خاڵه زیاتر پشت ده‌به‌سترێت به سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌کی و پاشان وه‌رگێڕانییان بۆ زمانی کوردی.
5. بابه‌ت له‌سه‌ر فێربوونی فۆتۆشۆپ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌روه‌ک پێشووتر.
6. گرنگیدان به سیسته‌می کارگێڕی لینوکس و ناساندنی به خوێنه‌ران.
7. گۆڕینی لۆگۆی کانی گرافیکس
8. … هتد


سڵاو
ده‌ستتان خۆش بێت بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌و زۆر دڵخۆشکه‌ره.
به‌ڵام لێره‌یا منیش و میوانه‌کانی تریشت ئه‌که‌وینه داوی چه‌ند پرسیارێکه‌وه .
یه‌ک له‌وانه کانی گرافیک له ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا ئه‌بوایه بابه‌ت و چالاکی زۆر له ئێستا زیاتر بوایه. نه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی که جاری وا هه‌یه به مانگێک بابه‌تێکی نیه.
ئایا چۆن توانای فراوانکردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌تان هه‌یه له کاتێکا که توانای به‌ڕیوبردنیتا نه‌بوو پێشتر ؟
من ئه‌و براده‌رانه‌ی نور بۆ گرافیکم زۆر به دڵه ئێستا زۆر جالاکن . باشه ئێوه‌و ئه‌و براده‌رانه‌ی نور بۆ گرافیک بۆ یه‌ک ناگرن و به یه‌که‌وه خزمه‌ت بکه‌ن خۆ هه‌ردووکتان له یه‌ک بواردا ئیش ئه‌که‌ن .
ئه‌مانه ڕه‌خنه‌ی دروستکه‌رن هیوادارم لێم زویر نه‌بن
سه‌ره‌تا سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت (ڕه‌خنه‌که‌ت).
کانی گرافیکس ماوه‌یه‌که ناچالاکه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که کاتی تاقیکردنه‌وه‌کان بوو وه هه‌روه‌ها خۆشم به هۆی زانکۆوه زۆر بێ کات بووم ئه‌مه له‌لایه‌ک، له لایه‌کی تره‌وه کارکردنی خۆم به ته‌نها، ئه‌مانه هۆی گرنگ بوون بۆ ئه‌وه‌ی زۆرجار ته‌نها بابه‌تێک بڵاوبکرێته‌وه له مانگێکدا. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که توانای به‌ڕێوه‌بردنی کانی گرافیکم نییه وه تا ئێستاش نه‌ووتراوه که توانای به‌ڕێوه‌بردنیم نییه.
له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا دڵنیابه چالاک تر ئه‌بێت و باشتر کار ده‌کات.
کانی گرافیکس له‌گه‌ڵ نور گرافیک ئه‌گه‌ر چی له بواری فۆتۆشۆپ‌دا یه‌ک ناوه‌ڕۆکمان هه‌یه به‌ڵام خاڵی جیاوازیشمان هه‌یه، پێم باش نییه که لێره باسی بکه‌م چونکه له‌وانه‌یه براده‌رانی نور بۆ گرافیک زوویر ببن.
دووباره سوپاس بۆ تۆ‌و بۆ ڕه‌خنه درووستکه‌ره‌که‌ت.
:: هاوکار شوان ::
سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌که‌ی تۆش کاک هاوکار .
به‌ڕاستی تۆش خزمه‌تیکی باس ئه‌که‌یت
جا برا ئه‌گه‌ر تۆ جیاوازی نێوانتان به دڵێکی پاکه‌وه بڵێێت ئه‌وان کوا حه‌قی ئه‌وه‌یان هه‌یه که زویر ببن ؟
بگره دلسۆزیه‌و سودیان پێ ئه‌گه‌یه‌نیت گه‌ر باس له خاڵه باشه‌کان و خراپه‌کانیسیان بکه‌یت
سوپاس کاک زانست،
من به باشی نازانم که باسی خاڵی جیاوازی ئێره بکه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌واندا،هه‌روه‌هاش ئێره شوێنی باس کردنی ماڵپه‌ڕی تر نییه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن.
کاتێکی خۆش.