درووست کردنی Menu (لیسته‌کان) بۆ ماڵپه‌ڕ
هه‌موو ماڵپه‌ڕێک کۆمه‌ڵێک لیسته‌ی (menu)ی هه‌یه که ده‌توانرێت خوێنه‌ر سوود وه‌ربگرێت و زانیاری له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که بزانێت بۆ نموونه وه‌کو ( گه‌ڕان له ماڵپه‌ڕ، په‌یوه‌ندی .. هتد) . لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م که چۆنیه‌تی درووست کردنی لیسته‌کان بخه‌مه‌ڕوو به شێوه‌یه‌کی جوان و ئاسان …
1. په‌ڕه‌یه‌کی نوێ بکه‌ره‌وه و به‌پانی 300 پیکسل و به‌رزی 160 پیکسل .
2. ناو په‌ره‌که ڕه‌نگ بکه به ئاره‌زووی خۆت (من لێره‌دا ڕه‌نگی 115272# به‌کار بردووه) .
3. له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا ئامڕازی Rectangular Marquee Tool هه‌ڵبژێره، له به‌شی سه‌ره‌وه ئه‌مانه بگۆڕه :

4. چینێکی نوێ درووست بکه ( shift+ctrl+N) و پاشان کرته بکه له‌ناو ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی درووستمان کردووه به‌م شێوه‌یه:

5. چینه‌که‌ی درووستمان کردووه کۆپی بکه ( کرته‌ی لای ڕاست له‌سه‌ر چینه‌که بکه‌و duplicate layer ) هه‌ڵبژێره .
6. ئێستاکه هه‌ردوو چینه‌که بکه به یه‌ک ctrl + E
7. له لیسته‌ی Filter > Blur > Motion Blur هه‌ڵبژێره و نرخه‌کان با وه‌کو وێنه‌که بێت :

8. وێنه‌که دوای ئه‌و گۆڕانکارییانه:

9. به هه‌مان شێوه ئامڕازی Rectangular Marquee Tool هه‌ڵبژێره و ئه‌مجاره نرخه‌کان بگۆڕه به‌م شێوه‌یه:

10. کرته بکه له‌نێوان هه‌ردوو دوو هێڵه‌که‌دا :

11. به ئامڕازی ڕه‌نگ کردن ناو لاکێشه‌که ڕه‌نگ بکه ( من لێره‌دا ڕه‌نگی زه‌ردم به‌کار هێناوه) :

12. له لیسته‌ی Filter > Blur > Motion Blur هه‌ڵبژێره (هه‌مان کرداری خاڵی 7) ، وێنه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت :

13. بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک کاریگه‌ری جوانی تێدا بکه‌ین ئێستاکه له لیسته‌ی Layer > Layer Style > Pattern Overlay هه‌ڵبژێره و وه‌ک وێنه‌که بکه :

وێنه‌که دوای ئه‌م گۆڕانکارییه:

14. ئێستاکه هه‌ردوو چینی دوو هێڵه‌که‌و لاکێشه زه‌رده‌که بکه به یه‌ک ctrl + E
15. ئێستا ئه‌و دوو چینه‌ی که کردمان به‌یه‌ک ده‌توانی کۆپی بکه‌یت و پاشان دایگریت بۆ خواره‌وه (هه‌روه‌ها ده‌توانیت چه‌ند دانه‌یه‌کی تری لێ درووست بکه‌یت).
16. ده‌توانیت نوسینی له‌سه‌ر بنووسیت ، وێنه‌که له کۆتاییدا به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

وێنه‌یه‌کی تر :



وه‌ڵام بنووسه