درووست‌کردنی ئایکۆنی RSS
![]()
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م چۆنیه‌تی درووست‌کردنی ئایکۆنی RSS ڕوون بکه‌مه‌وه که ئێستا گرنگیه‌کی زۆری پێ ئه‌درێت به تایبه‌ت بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی به‌رده‌وام بابه‌ت و هه‌واڵی نوێی تێدا بڵاوده‌کرێته‌وه، هیوادارم که ئاسان بێت لای هه‌موو خوێنه‌ران.
بۆ زیاتر زانیاری له‌سه‌ر RSS ته‌ماشای ئه‌م به‌سته‌ره بکه : وێــبــچــــن
1. په‌ڕه‌یه‌کی نوێ بکه‌ره‌وه .
2. به ئامڕازی دیاریکردنی بازنه‌یی بازنه‌یه‌ک بکێشه و ناو بازنه‌که به ئامڕازی ڕه‌نگکردن ڕه‌نگ بکه:

3. پاشان ئه‌مانه‌وێت هه‌ندێ گۆڕانکاری بکه‌ین له بازنه ڕه‌نگکراوه‌که‌دا، به‌م شێوه‌یه کرته‌ی ئه‌و ئایکۆنه بکه که له وێنه‌که‌دا دیاره‌و پاشان Gardient Overlay هه‌ڵبژێره :

4. بۆ نرخه‌کان چاو له وێنه‌که بکه‌و پاشان کرته‌ی ناو ئه‌و لاکێشه سووره بکه که له وێنه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه:
![]()

5. پاش کرته‌کردن ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه‌و تۆش به‌هه‌مان شێوه‌ی وێنه‌که ڕه‌نگه‌کان ڕێکبخه، ڕه‌نگه‌کانیش نرخه‌که‌ی له‌ته‌نیشتییه‌وه نووسراوه :

6. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت دوای گۆڕانکارییه‌کان:
![]()

7. له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا ئامڕازی Custom Shape هه‌ڵبژێره :

8. له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پرۆگرامه‌که‌دا چه‌ند شێوه‌یه‌کی درووستکراو هه‌یه که ده‌توانیت هه‌ڵیان بژێریت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که ده‌ته‌وێت، من لێره‌دا ئه‌و شێوه‌یه هه‌ڵده‌بژێرم که پێویستم پێیه‌تی :
![]()

9. پاشان به مشکه‌که‌ی ده‌ستت ئه‌م شێوه‌یه بکێشه که هه‌ڵتبژاردووه:
![]()

10. له به‌شی چینه‌کاندا کرته‌ی لای ڕاست بکه له‌سه‌ر چینی شێوه‌که‌و Rasterize Layer هه‌ڵبژێره:
![]()

11. بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌مان ئه‌وشێوه‌یه‌ت ده‌ست بکه‌وێت که له ئایکۆنی RSSـدا هه‌یه پێویست ده‌کات به ئامڕازی سڕینه‌وه به‌شێکی زۆری شێوه‌که بسڕه‌وه‌و شێوه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بکه:
![]()

12. به‌هه‌مان شێوه هه‌ندێک کاریگه‌ری ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌م چینه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کرته‌ی ئه‌و ئایکۆنه بکه و Color Overlay هه‌ڵبژێره :
![]()

13. ئه‌م گۆڕانکارییانه بکه :
![]()

14. هه‌ر له‌هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا Outer Glow هه‌ڵبژێره‌و ته‌ماشای وێنه‌که بکه:
![]()

15. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت دوای گۆڕانکارییه‌کان:
![]()

16. دوایین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه که کرته‌ی چینی بازنه‌که بکه ئه‌وه‌ی که له‌سه‌رتاوه کێشامان و پاشان له لیسته‌ی Style > Layer Style > Stroke هه‌ڵبژێره‌و ئه‌م گۆڕانکارییانه بکه، ڕه‌نگه‌که‌ش هه‌مان ڕه‌نگی پێشوو به‌کارببه :

17. وێنه‌ی کۆتایی به‌م شێوه‌یه یه‌بێت :
![]()

تێبینی: من لێره‌دا قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌م به‌کارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که ڕوون بێت بۆ خوێنه‌ران، به‌ڵام خۆت ده‌توانیت به‌شێوه‌یه‌کی بچووکتر درووستی بکه‌یت و دایبنێیت له‌ناو ماڵپه‌ڕه‌که‌ت ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ت RSS ی هه‌یه.


وه‌ڵام بنووسه