درووست‌کردنی لۆگۆ بۆ ماڵپه‌ڕ
لۆگۆ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه بۆ ماڵپه‌ڕو خاوه‌ن ماڵپه‌ڕیش به هۆی ئه‌وه‌وه ده‌توانێت ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بناسێنێت ، وه هه‌روه‌ها وا ده‌کات که له هه‌ر شوێنێک بێت خوێنه‌ر بتوانێت ئه‌و ماڵپه‌ڕه بناسێته‌وه به هۆی ئه‌و لۆگۆیه‌ی که ماڵپه‌ڕه‌که هه‌یه‌تی ، بۆیه لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م چۆنیه‌تی درووست‌کردنی لۆگۆ ڕوون بکه‌مه‌وه تا بتوانیت ببیته خاوه‌ن لۆگۆی خۆت به ئاسانی .
1. په‌ڕه‌یه‌کی نوێ بکه‌ره‌وه‌و به هه‌ر قه‌باره‌یه‌ک بێت که ئه‌ته‌وێت :
2. به ئامڕازی دیاریکردنی بازنه‌یی بازنه‌یه‌ک بکێشه، له کاتی به‌کارهێنانی ئامڕازه‌که‌دا دووگمه‌ی shift دابگره بۆ ئه‌وه‌ی بازنه‌یه‌کی ته‌واوت بۆ ده‌ربچێت، پاشان ناو بازنه‌که ڕه‌نگ بکه :


3. له لیسته‌ی Layer >> Layer Style دا ئه‌م گۆڕانکارییانه بکه بۆ هه‌ریه‌ک له‌و کاریگه‌ر‌ییانه‌ی هه‌ڵمان بژاردووه:




4. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:

5. چینێکی نوێ درووست بکه‌و دووباره بازنه‌یه‌کی تر درووست بکه به‌ڵام بچووکتر :

6. opacity بۆ ئه‌م چینه بگۆڕه بۆ 80% :

7. پاشان هه‌ندێک کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م چینه‌ش ده‌که‌ین ، به‌م شێوه‌یه :



8. وێنه‌که دوای ئه‌و کاریگه‌رییانه:

9. چینێکی نوێ درووست بکه‌و بازنه‌یه‌کی تر بکێشه، پاشان ئامڕازی Gardient Tool هه‌ڵبژێره‌و به‌و شێوه‌یه‌ی له وێنه‌که‌دا دیاره ئه‌و ئامڕازه به‌کارببه :

10. ده‌بینیت که ڕووناکییه‌کی که‌م له ناو بازنه‌که‌دا دیاره که ئه‌ویش به به‌کارهێنانی ئه‌و ئامڕازه‌ی پێشوو تر بوو:

11. ئێستا ده‌توانیت به ئاره‌زووی خۆت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که ئه‌ته‌وێت به‌کاری ببه‌یت :
:: به تێبینی و بۆچوونه‌کانت ده‌توانیت ئه‌م بابه‌ته زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌یت ::


ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه هـــــــاوکار، هیوادارم بێ بابه‌تمان نه‌که‌یت و بابه‌تی زیاتری له‌م جۆرمان بۆ ڕون بکه‌یته‌وه.
له کاره‌کانتدا هیلاک بونیان پيوه‌دیاره، سه‌رکه‌وتو بیت (قلاوقل)
له‌گه‌ڵ ڕێزی
ئـــــــــــــــالان
سوپاس بۆ تۆ ، هه‌وڵ ئه‌یه‌م به پێی کات.
له‌و قلاوقله بگه‌ڕێ، ئێره جێگای ئه‌وه نییه.
کاتێکی خۆش.
به رێز هیچ ئیشاره ت به شیوه‌ی کاروئامرازی فوتو شاپ نه‌کردوه و نوسراوه‌که‌ت بۆ که‌سیک ده‌بێ که خۆی به باشی ئه‌وپروگرامه بزانێ. تکایه پێی دا بچووه تا زه‌حمه‌ت به خه‌سار نه‌بین. هه‌رخۆش بی بۆ خزمه ت به گه‌ل و نیشتمان.
برات ره‌سوڵ
سوپاس بۆ بۆچوونه‌که‌ت کاک ڕه‌سول.
به‌ڵام ئایا چی ڕوون نییه لای به‌ڕێزت و ئاڵۆزه؟ تکایه بپرسه تاوه‌کو کار ئاسانیت بۆ بکه‌م.
دووباره سوپاس.
ده‌سته‌كانت هه‌ر به‌هیزبیت بو خزمه‌تكردنی كوردزمان
سوپاس کاک دیاکۆ بۆ ووته‌که‌ت و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که.
هیوادارم که بابه‌ته‌که به سوودبووبێت بۆ به‌ڕێزت و بتوانین هه‌موو پێکه‌وه خزمه‌ت بکه‌ین.
كاتێکی خۆش
malakam agar chonety drwst krdny logo y flasht da bnaya zor mamnun abwm malakam
به‌ڕێز کۆڤان له نێت بگه‌ڕێ به‌دوای درووست‌کردنی لۆگۆ به فلاش، چونکه من لێره‌دا فۆتۆشۆپم به‌کارهێناوه.