درووست کردنی چوارچێوه‌ی بڵاگ
لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م که چۆنیه‌تی درووست کردنی چوارچێوه‌یه‌کی ساده شی بکه‌مه‌وه که بتوانرێت به ئاسانی کاره‌کان جێ به جێ بکرێت ، هه‌وڵ ئه‌ده‌م له داهاتوودا زیاتر په‌ره‌ی پێ بده‌م.
ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا با‌س کراوه به‌شێکی که‌مه له درووست کردنی کاری دیزاین به فۆتۆشۆپ، ده‌توانیت ده‌ست ڕه‌نگینی خۆت زیاتر نیشان بده‌یت …
1. په‌ڕه‌یه‌کی نوێ درووست بکه به پانی 900 پیکسل و به‌رزی 800 پیکسل.
2. به ئامڕازی ڕه‌نگ کردن ڕه‌نگی ناو په‌ڕه‌که (پاشبنه‌ماکه) بکه به 131313# :

3. چینێکی نوێ درووست بکه و به ئامڕازی دیاری کردنی لاکێشه‌یی لاکێشه‌یه‌ک بکێشه و ڕه‌نگی بکه به سپی (به ئامڕازی ڕه‌نگ کردن) :

4. ئه‌م گۆڕانکارییانه بکه له به‌شی Layer Style دا (بۆ ڕاسته‌وخۆ چوونه ناو Layer Style ده‌توانیت کرته بکه‌یته سه‌ر ئه‌و ئایکۆنه که دیاریکراوه به ڕه‌نگی سوور و ئه‌وه‌ی که ده‌ته‌وێت هه‌ڵی بژێریت و ده‌ستکاری بکه‌یت ):



5. وێنه‌که دوای گۆڕانکارییه‌کان:

6. پاشان وێنه‌یه‌ک بکه‌ره‌وه و ڕایکێشه بۆ ناو ئه‌و دیزاینه‌ی کێشاوته ( ده‌توانیت له گووگڵ یان هه‌ر شوێنێکی تر بگه‌ڕێیت بۆ وێنه) :

7. له کۆتاییدا ده‌توانیت نووسین و ئه‌و کارانه‌ی که پێویسته زیادی بکه‌یت :



سڵاو.
هه‌وڵ ده‌ستخۆشیت پێده‌ڵیم . ئاواته‌خوازم له خزمه‌ت به‌گه‌لی چه‌وساوه‌ماندا قه‌ت ماندوو بوون نه ناسی و له ژیاندا سه‌رکه‌وتوبی.
به ریزگیان ماموستایی وگوتنه‌وه‌ی وانه هونه‌ره و فێرکردن دیقه‌ت وماندوبونی ده‌وێ.
1- ده‌بێ وا فه‌رز بکه‌ی خوێنه‌ر هیچ نازانێ و له بنیاته‌وه شته‌که شه‌رح بده‌ی
2- پێشه‌کی بۆ وانه وپێداویسته‌کانی وکارهاسانی بۆ تێگه‌یاندن ۆپێگه‌یاندن مه‌رجه.
3- بانیر به شی فڵاش بۆ ویب ئاسانکاری زورتره
راوه‌ستاو وپایه به‌رز بی بۆ گه‌ل ونیشتمان
سڵاو به‌ڕێز ڕه‌سوڵ،
سوپاس بۆ تێبینییه‌کانت، هه‌موو کات وا هه‌وڵم داوه که بابه‌ته‌کان که‌سانی سه‌ره‌تاییش بتوانن سوودی لێ ببینن، هه‌موو کات چه‌ند خاڵێک زیاترم نووسیووه تاوه‌کو خوێنه‌ر بتوانێت سوود ببیننێت.
جا ئه‌گه‌ر شتێک ڕوون نییه ده‌توانیت بپرسیت، ده‌رگا ئاوه‌ڵایه.
کاتێکی خۆش