کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر فۆتۆشۆپ
له سه‌ره‌تا له کۆگا یان له ( قـبو ) ی پرۆفـیسۆری ئه‌مه‌ریکی Glenn Knoll بوو. ئه‌و هه‌واداری وێنه گرتن بوو و چه‌ندین کاتژمێری ده‌برده سه‌ر له ژووری تاریک که بۆ ده‌رهێنانی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ته‌رخان کراوه. ئه‌م پرۆفیسۆره دوو کوری هه‌بوو جۆن و تۆماس و ئه‌م دوو کوڕه‌شی حه‌زیان له‌و کارانه هه‌بوو که باوکیان ئه‌نجامی ده‌دا و حه‌زی زانین و گه‌ڕان به دوای شتی نوێ‌دا له جیهانی وێنه‌گرتنیان له باوکیانه‌وه به میرات وه‌رگرت . کۆمپیوته‌ری Apple II Plus کڕی بۆ ئه‌نجام دانی لیکۆلینه‌وه.
. 
تۆماس ده‌ڵێ: زۆر حه‌زم له وێنه‌گرتن بوو له ڕۆژا‌نی قوتابخانه و چه‌ندین کاتژمێرم له قبوی باوکمدا به‌سه‌ر ده‌برد و فێری چاپ کردنی وێنه‌ی ڕه‌نگی و وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی بووم و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی چاککردنی ڕه‌نگه‌کانی وێنه‌کان.
له‌کاتێکدا که تۆماس فێری چۆنیه‌تی کارکردن بوو له‌گه‌ڵ وێنه‌دا، جۆنی برای حه‌زی له کۆمپیوته‌ر بوو و ده‌ڵێت یه‌که‌م جار له سالی 1978 ده‌ستم له سه‌ر ده‌سگای کۆمپیوته‌ر دانا و ئه‌و کاته ته‌مه‌نم 16 ساڵ بوو و ئه‌و کۆمپیوته‌ره له جۆری Apple II Plus بوو ته‌نها 64 ک.ب. بوو.
دوای هه‌وڵ و تێکۆشانی زۆر یه‌که‌م پرۆگرامی ده‌ستکاری کردنی وێنه له سه‌ره‌تای سالی 1987 له‌دایک بوو و ناویان لێنا دیسپله‌ی (Display) و دوای ئه‌وه‌ش جۆری نوێتر ده‌رکرا. 
» کورته‌یه‌کی مێژووی فۆتۆشۆپ :
1. ساڵی 1987 یه‌که‌م وه‌شان ده‌رکراو ناونرا دیسپله‌ی.
2. ساڵی 1988 پرۆگرامه‌که تازه کرایه‌وه و ناویشیان گۆری بۆ Image pro
3. ساڵی 1989 گرێ به‌سترا له‌گه‌ڵ کۆمپانیای بارنی سکان BarneyScan بۆ بلاو کردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ری تیشکی درووستکه‌ر له‌لایه‌ن کۆمپانیاکه‌وه و 200 دانه‌ش بڵاو کرایه‌وه.
4. له هه‌مان ساڵدا 1989 کۆمپانیای ئه‌دوب (Adobe) به پرۆگرامه‌که‌ی زانی و گرێی به‌ست له‌گه‌ڵ دوو براکه‌دا بۆ کڕینی پرۆگرامه‌که.
5. ساڵی 1990 کاری پێشخستنی پرۆگرامه‌که 10 مانگی خایاند و له مانگی فێبروواری هه‌مان ساڵ یه‌که‌م فۆتۆشۆپ بڵاو کرایه‌وه و له‌هه‌مان ساڵدا وه‌شانی دووه‌م بڵاو کرایه‌وه.
6. ساڵی 1993 وه‌شانی 2.5.1. له فۆتۆشۆپ بڵاو کرایه‌وه که یه‌که‌م وه‌شانه که به کۆمپیوته‌ری PowerPC کارده‌کات و له ئه‌پریلی هه‌مان ساڵ یه‌که‌م وه‌شانی ویندۆز بلاو کرایه‌وه.
7. 1994 وه‌شانی سێهه‌م بڵاوکرایه‌وه له‌گه‌ڵ توانای Layers
8. وه‌شانی چواره‌م بڵاوکرایه‌وه .
9. وه‌شانی 5 و له‌گه‌ڵ زیادکردنی History Palette
.11 ساڵی 2001 دووایین وه‌شانی فۆتۆشۆپ بڵاو کرایه‌وه که وه‌شانی 6 ه.
12. ئه‌وه‌ی شایانی باس کردن بێت ئێستاکه ئه‌م پرۆگرامه له‌هه‌ره پرۆگرامه به‌هێزه‌کان داده‌نرێت له ڕووی ده‌ستکاری کردنی وێنه‌و کاری دیزاین و چه‌نده‌ها کارپێکردنی تر ، هه‌روه‌ها دوواترین وه‌شانی ئه‌م پرۆگرامه بریتی‌یه له PhotoShop CS3.


وه‌ڵام بنووسه