نووسین به شێوه‌ی نیۆنی (Neon)
له‌م بابه‌ته‌دا کار ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ نووسین له فۆتۆشۆپ‌دا و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین که کاریگه‌ری نیۆن له‌سه‌ر نووسین بکه‌ین که شێوازێکی جوان ئه‌به‌خشێت به نووسین.
1. په‌ڕه‌یه‌کی نوێ بکه‌ره‌وه به پانی 420 پیکسل و به‌رزی 200 پیکسل (ده‌توانیت به ئاره‌زووی خۆت قه‌باره‌ی په‌ڕه‌که دیاری بکه‌یت) .
2. ناو په‌ڕه‌که به ئامڕازی ڕه‌نگ کردن(
) ڕه‌ش بکه‌و نووسینێک بنووسه تێیدا به ئاره‌زووی خۆت (من لێره‌دا فۆنتی Cooper Std م به‌کارهێناوه) :

3. دووگمه‌ی Ctrl دابگره‌و له‌هه‌مان کاتدا کرته بکه سه‌ر چینی نووسینه‌که له به‌شی چینه‌کان بۆ دیاری کردنی نووسینه‌که (select)و پاشانیش نووسینه‌که نادیار بکه (کرته بکه له‌سه‌ر وێنه‌ی چاوه‌که که له ته‌نیشت چینی نووسینه‌که‌وه‌یه) ، هه‌روه‌ها چینێکی نوێ درووست بکه:

4. ئێستاکه ته‌نها نووسینه‌که به دیاری کراوی دیاره:

5. له لیسته‌ی Edit > Stroke هه‌ڵبژێره‌و چاو له وێنه‌که بکه بۆ نرخ‌و ڕه‌نگه‌که:

6. وێنه‌که دوای ئه‌و گۆڕانکاری‌یه:

7. له لیسته‌ی Layer > Layer Style > Outer Glow هه‌ڵبژێره یاخود ده‌توانی ڕاسته‌وخۆ له به‌شی چینه‌کان کرته‌ی ئه‌و ئایکۆنه بکه‌یت که له به‌شی خواره‌وه‌ی چینه‌کاندایه و پاشانیش Outer Glow هه‌ڵبژێریت (وه‌ک له وێنه‌که‌دا ڕوون کراوه‌ته‌وه) :

پاشان ئه‌و گۆڕانکارییانه بکه :

8. وێنه‌که دوای ئه‌و گۆڕانکارییانه:

9. دووباره دووگمه‌ی Ctrl دابگره‌و له‌هه‌مان کاتدا کرته بکه سه‌ر چینی نووسینه‌که له به‌شی چینه‌کان بۆ دیاری کردنی نووسینه‌که (select)، هه‌روه‌ها چینێکی نوێ درووست بکه دووباره.
10. له لیسته‌ی Edit > Stroke هه‌ڵبژێره‌و بۆ پانی 1 پیکسل و ڕه‌نگه‌که‌ش بکه به سپی .
11. وێنه‌ی کۆتایی:

11. گه‌ر ویستت ڕه‌نگی تر بده‌یت به نووسینه‌که ئه‌وه CTRL+U پێکه‌وه دابگره‌و به ئاره‌زووی خۆت گۆڕانکاری تێدا بکه :




وه‌ڵام بنووسه