کارکردن له‌گه‌ڵ نووسین (تێکست)دا
چۆنیه‌تی جوانی و ڕێک‌و پێکی نووسین و کاریگه‌ری له‌سه‌ری له هه‌ر شوێنێک بێت به تایبه‌تی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕ گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا گرنگی کاریگه‌ری له‌سه‌ر نووسین ڕوون ئه‌که‌مه‌وه له پرۆگرامی فۆتۆسۆپ دا.1. په‌ڕه‌یه‌کی قه‌باره 400 به 260 پیکسل بکه‌ره‌وه .
2. ناو په‌ڕه‌که به ڕه‌نگی 03122f ڕه‌نگ بکه :

3. ڕه‌نگی پاشبنه‌ماکه بۆ ڕه‌نگی 0958d9 و پێشبنه‌ماکه‌ش بۆ ڕه‌نگی 03122f بگۆڕه :

4. چینێکی نوێ درووست بکه‌و له لیسته‌ی Filter > Render > Clouds هه‌ڵبژێره.
5. له به‌شی چینه‌کاندا blending mode ی ئه‌م چینه بگۆڕه بۆ Color Dodge ه :

6. پاشان به ئامڕازی نووسین (تێکست) نووسینێک بنووسه ( به ئاره‌زووی خۆت) :

7. له لیسته‌ی Layer > Layer Style > Outer Glow هه‌ڵبژێره‌و ئه‌م گۆڕانکارییانه بکه:

8. هه‌ر له هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا Inner Glow هه‌ڵبژێره :

9. وێنه‌که دوای ئه‌و گۆڕانکارییانه:

10. چینی نووسینه‌که کۆپی بکه ( کرته‌ی لای ڕاست له‌سه‌ر چینی نووسینه‌که بکه و Duplicate Layer هه‌ڵبژێره).
11. کرته‌ی لای ڕاست له‌سه‌ر چینی نووسینه‌که بکه‌و Blending options هه‌ڵبژێره و ئه‌م گۆڕانکارییه بکه:

12. هه‌ر له‌هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا Outer Glow هه‌ڵبژێره و وه‌ک وێنه‌که بکه :

13. هه‌روه‌ها Inner Glow هه‌ڵبژێره و وه‌ک وێنه‌که بکه :

14. هه‌ردوو چینی نووسینه‌که بکه به یه‌ک له‌سه‌ر ته‌خته‌کلیله‌که‌ت هه‌ردوو دووگمه‌ی Ctrl + E پێکه‌وه دابگره ، پاشان چینه‌که کۆپی بکه (وه‌ک له خاڵی 10 باسکراوه) .
15. له لیسته‌ی Edit > Transform > Flip Vertical هه‌ڵبژێره و پاشان نووسینه کۆپی کراوه‌که ڕابکێشه بۆ خواره‌وه وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره :

16. کرته‌ی لای ڕاست بکه له‌سه‌ر ئه‌م چینه‌و Blending options هه‌ڵبژێره و ئه‌م گۆڕانکارییه بکه :

17. وێنه‌که دوای ئه‌و گۆڕانکارییه :

18. له لیسته‌ی Filter > Blur > Gaussian Blur هه‌ڵبژێره و وه‌ک وێنه‌که بکه بۆ نرخه‌که :

19. له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا ئامڕازی Eraser tool هه‌ڵبژێره :

20. وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه ئامڕازه‌که ڕێک بخه :

21. په‌نجه بنێ به دووگمه‌ی shift و پاشان به ئامڕازه‌که له پیتی (س)ه‌وه ڕایبکێشه بۆ (ک) و بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌ی ڕووناکی دانه‌وه‌که شێوه‌یه‌کی جوان وه‌ربگرێت (هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له ماوه‌یه‌کی تردا باس له چونیه‌تی ڕووناکی دانه‌وه بکه‌ین بۆ هه‌ر شێوه‌یه‌ک یان نووسینێک) :

22. له لیسته‌ی Filter > Render > Lens Flare هه‌ڵبژێره و وه‌ک وێنه‌که بکه :

23. له لیسته‌ی Edit > Fade Lens Flare هه‌ڵبژێره‌و نرخه‌که بگۆڕه %29 :

24. وێنه‌ی کۆتایی به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

25. ده‌توانیت به ئاره‌زووی خۆت گۆڕانکاری تێدا بکه‌یت ، وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره :

ڕای خۆت بنووسه و بابه‌ته‌که زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بکه .


وه‌ڵام بنووسه