کاریگه‌ری له‌سه‌ر نووسین به شێوازێکی تر
چۆنیه‌تی جوانی و ڕێک‌و پێکی نووسین و کاریگه‌ری له‌سه‌ری له هه‌ر شوێنێک بێت به تایبه‌تی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕ گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا گرنگی کاریگه‌ری له‌سه‌ر نووسین ڕوون ئه‌که‌مه‌وه به شێوه‌یه‌کی تر‌و جوانتر .
1. په‌ڕه‌یه‌کی نوێ بکه‌ره‌وه به هه‌ر قه‌باره‌یک بێت.
2. ناو په‌ڕه‌که به ئامڕازی ڕه‌نگ کردن ناو ڕه‌ش بکه و نووسینێک بنووسه تێیدا :

3. له لیسته‌ی Layer > Layer Style > Gardient Overlay هه‌ڵبژێره و پاشان ئه‌م گۆڕانکارییانه بکه :


4. هه‌ر له هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا Stroke کرته بکه‌و ئه‌م گۆڕانکارییه بکه تێیدا :

5. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت دوای ئه‌و گۆڕانکارییانه :

6. چینێکی نوێ درووست بکه (Layer > New Layer) و پاشان ئامڕازی Pen Tool هه‌ڵبژێره له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا :

7. پاشان له به‌شی سه‌ره‌وه له ژێر لیسته‌کاندا ئه‌م شێوانه ده‌رده‌که‌ون ، تۆ ئه‌وه کرته بکه که ده‌یاری کراوه به ڕه‌نگی سوور :

8. کرته بکه له به‌شی ڕاستی نووسینه‌که‌و پاشان دووگمه‌ی Shift دابگره‌و له هه‌مان کاتیش‌دا کرته‌یه‌کی تر بکه له به‌شی چه‌پی ته‌نیست نووسینه‌که :

9. بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه ڕێکی بخه‌یت ئه‌بێت دووگمه‌ی Ctrl دابگریت و پاشان بیجوڵێنیت ، شێوه‌یه‌کی وه‌ک وێنه‌که درووست بکه :

10. ئێستاکه کرته‌ی لای ڕاست بکه و Make Selection هه‌ڵبژێره و پاشان OK بکه بێ گۆڕانکاری :


11. به هه‌مان شێوه کرته‌ی لای ڕاست به له‌ناو ئه‌و به‌شه‌ی دیاری کراوه‌و Fill هه‌ڵبژێره :

12. پاشان بۆ Use : White واته ڕه‌نگی سپی بۆ ناو به‌شه دیاریکراوه‌که :

13. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

14. دووگمه‌ی Ctrl دابگره و له هه‌مان کاتیش‌دا کرته بکه سه‌ر چینی نووسینه‌که ، وه‌ک دیاره چینی نووسینه‌که دیاری کراوه :

15. دووگمه‌کانی Ctrl + Shift + i پێکه‌وه دابگره ، له دواییدا په‌نجه بنێ به دووگمه‌ی Delete دا :

16. ئێستاکه Opacity بۆ ئه‌م چینه بگۆڕه بۆ %22 :

17. وێنه‌ی کۆتایی به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :



am katat bash
dastit xoş bo am malpara jwana.
am runkrdnwat ştêki zor baswda , balam dabwaya lasatara dastnişani aw programa bkay ka basi dakay, aya worda, fotoshopa yan çy tra.
sopas shero
به‌ڕێز سوپاس بۆ کۆمێنته‌که‌ت.
به‌ڵام من ته‌نها باسی فۆتۆشۆپ ئه‌که‌م. ئیتر وۆردی چی؟
کاتێکی خۆش