به‌کارهێنانی Render و Twirl له لیسته‌ی Filter دا
له‌م بابه‌تدا پاشبنه‌مایه‌کی جوان درووست ده‌که‌ین به دوو له به‌شه‌کانی Filter که ئه‌ویش بریتی‌یه له Render و Twirl ، که خۆی له خۆیدا کاریگه‌ری جوان ئه‌به‌خشێن به پێی به‌کارهێنانی.
1. په‌ڕه‌یه‌کی نوێ بکه‌ره‌وه File > New :

2. ناو په‌ڕه‌که بکه به ڕه‌نگی ڕه‌ش Edit > Fill هه‌ڵبژێره :

3. له لیسته‌ی Filter > Render > Lens Flare هه‌ڵبژێره‌و بۆ نرخه‌که‌ش چاو له وێنه‌که بکه:


4. له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا ئامڕازی Smudge Tool هه‌ڵبژێره و هه‌وڵ بده چه‌ند هێڵێک به‌و ئامڕازه‌ی که هه‌ڵمان بژاردووه ڕابکێشه له چه‌قی وێنه‌که‌وه به‌ره‌و سه‌ره‌وه (وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره):


وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت:

5. له لیسته‌ی Filter > Distort > Twirl هه‌ڵبژێره‌و بۆ نرخه‌که‌ش چاو له وێنه‌که بکه:


6. وێنه‌که دوای گۆڕانکارییه‌کان:

7. ئێستاکه چینی وێنه‌که کۆپی بکه (کرته‌ی لای ڕاست له‌سه‌ر چینی وێنه‌که بکه‌و Duplicate Layer هه‌ڵبژێره).
8. پاشان له لیسته‌ی Edit > Transform > Rotate 90 CCW هه‌ڵبژێره :

9. وه‌ک له وێنه‌که دیاری کراوه چینی وێنه‌که بکه به Lighten و پاشان له‌سه‌ر ته‌خته کلیله‌که‌ی به‌رده‌ستت هه‌ردوو دووگمه‌ی Ctrl + E پێکه‌وه دابگره (بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو چینه‌که ببن به‌یه‌ک):

10. شێوه‌ی وێنه‌که دوای ئه‌و گۆڕانکارییانه:

11. هه‌ردوو دووگمه‌ی Ctrl + U پێکه‌وه دابگره و پاشان به ئاره‌زووی خۆت ڕه‌نگی بده به وێنه‌که:

12. وێنه‌ی کۆتایی:



وه‌ڵام بنووسه