پاشبنه‌مایه‌کی ساده و ئاسان
هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌م بابه‌تدا تیشک بخه‌مه سه‌ر درووست کردنی پاشبنه‌ما به شێوه‌یه‌کی ساده‌و ساکار که بتوانرێت سه‌ر شاشه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌تی پێ جوانتر بکه‌یت به‌و شێوه‌یه‌ی که خۆت ئه‌ته‌وێت ، هه‌روه‌ها خۆت ده‌توانیت ده‌ست ڕه‌نگینی خۆتی تێدا به‌کار ببه‌یت و شتی زیاتری بۆ دابنێیت .
1. په‌ڕيه‌کی نوێ درووست بکه به پانی 1024 پیکسل و به‌رزی 768 پیکسل :

2. به ئامڕازی ڕه‌نگ کردن ناو په‌ڕه‌که ڕه‌ش بکه .
3. له لیسته‌ی Filter > Render > Lens Flare هه‌ڵبژێره و چاو له وێنه‌که بکه، ڕووناکی‌یه‌که به مشکه‌که‌ی به‌رده‌ستت ڕای کێشه بۆ لای چه‌پ:

4. له‌سه‌ر ته‌خته کلیله‌که‌ی به‌رده‌ستت په‌نجه بنێ به دۆگمه‌ی ctrl و F بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی کرداره‌که.
5. هه‌ر له هه‌مان لیسته‌دا واته Filter > Render > Lens Flare ، ئمجاره‌یان ڕووناکی‌یه‌که به‌ره لای ڕاست وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره:

6. هه‌مان خاڵی 4 دووباره بکه‌ره‌وه .
7. وێنه‌که دوای ئه‌و گۆڕانکارییانه:

8. له لیسته‌ی Filter > Sketch > Chrome هه‌ڵبژێره و OK بکه (بێ ده‌ستکاری) .
9. ئێستاکه چینه‌که کۆپی بکه به‌م شێوه‌یه ( Layer > Duplicate Layer) یان ئه‌توانی هه‌ر له به‌شی چینه‌کاندا کرته‌ی لای ڕاست له‌سه‌ر چینه‌که بکه‌یت و Duplicate Layer هه‌ڵبژێریت، پاشان وه‌ک له وێنه‌کدا دیاره Lighten ده‌ست نیشان بکه(به‌شی چینه‌کان) :

10. له لیسته‌ی filter > distort > twirl هه‌ڵبژێره و وه‌ک وێنه‌که بکه بۆ نرخه‌که:

11. پاشان له‌سه‌ر ته‌خته کلیله‌که‌ی به‌رده‌ستت په‌نجه بنێ به دۆگمه‌ی ctrl و F بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی کرداره‌که :

12. ئێستا هه‌ردوو چینه‌که بکه به یه‌ک به‌م شێوه‌یه : shift+ctrl+E (له‌سه‌ر ته‌خته کلیله‌که‌ت) یان Layer > Merge visible
13. ئێستا ده‌ست ئه‌که‌ین به ڕه‌نگ پێدانی پاشبنه‌ماکه ، له‌سه‌ر ته‌خته کلیله‌که‌ت ctrl+U پێکه‌وه دابگره و وه‌ک وێنه‌که بکه بۆ نرخه‌کان ( ده‌توانی خۆت نرخی بده‌یتێ به ئاره‌زووی خۆت) :

14. وێنه‌ی کۆتایی دوای ڕه‌نگ کردن:

*( ده‌توانیت ده‌ست ڕه‌نگینی خۆت ده‌ربخه‌یت و بۆمانی بنێریت ، به خۆشحاڵی‌یه‌وه له به‌شی وێنه‌کان دای ده‌نێین)


barezam nawe am barnamyat na no sea
به‌ڕێز Mak مه‌به‌ستت چ به‌رنامه‌یه‌که؟