ئامڕازی Clone Stamp و به‌کارهێنانی
له‌م بابه‌ته‌دا گرنگی ئه‌م ئامڕازه شی ده‌کرێته‌وه و وه هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی، بابه‌ته‌که بخوێنه‌وه‌و گرنگی بده به وێنه‌کان بۆ زیاتر ڕوون کردنه‌وه.
ئامڕازی Clone Stamp یه‌کێکه له ئامڕازه‌کانی فۆتۆشۆپ و به‌کاردێت بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌شه‌ی که دیاری ئه‌که‌یت و پاشان دانان و کێشانی هه‌مان شوێنی ئه‌و به‌شه‌ی که هه‌ڵ بژێردراوه له‌و به‌شه دیاری کراوه‌ی که مه‌به‌ستته یاخوود له هه‌ر په‌ڕه‌یه‌کی تری ناو فۆتۆشۆپ که کرابێته‌وه.
له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌توانرێت به‌کارببرێت بۆ سڕینه‌وه‌ی به‌شی نه‌خوازراو له وێنه‌یه‌ک ، له نووسینی بابه‌ته‌که‌دا زیاتر ده‌رئه‌که‌وێت.
( تێبینی: ئه‌توانم بڵێم که وه‌ک کۆپی کردن وایه چونکه شوێنێک له وێنه‌یه‌ک هه‌ڵئه‌گرێت و له شوێنێکی تری هه‌مان وێنه دای ئه‌نێت).
1. وێنه‌یه‌ک بکه‌ره‌وه که ئه‌مانه‌وێت ئه‌و ئامڕازه‌ی تێدا به‌کاربه‌رین(ئه‌م وێنه‌یه له نێته‌وه وه‌رگیراوه):

2. ئامڕازی Clone Stamp Tool هه‌ڵبژێره :

3. لێره‌دا من ئه‌مه‌وێت که وێنه‌ی ئه‌و کابرایه‌ی که سه‌ما ئه‌کات لابه‌رم و نه‌یهێڵم . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاش هه‌ڵبژاردنی ئامڕازه‌که دووگمه‌ی Alt و پاشان کرته له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه ئه‌که‌ین که ئه‌مانه‌وێت هه‌ڵی بگرین و له شوێنی کابرا دایبنێین (له‌م کاته‌دا ئه‌بێت ئامڕازه‌که له‌سه‌ر وێنه‌که به‌و شێوه‌یه‌ی لێبێت که دیاری کراوه له وێنه‌که‌دا ) :

4. پاشان ده‌ست ئه‌که‌ین به لابردنی ئه‌و شوێنه‌ی که نه‌خوازراوه‌و ئه‌مانه‌وێت لای به‌رین :

5. وێنه‌ی کۆتایی پاش لابردنی وێنه‌ی کابرا به‌م شێوه‌یه‌یه:

6. ئه‌توانرێت ئامڕازه‌که به‌م شێوه‌یه‌ش به‌کار ببرێت به‌شێک له وێنه‌یه‌ک وه‌ربگیردرێت و له وێنه‌یه‌کی تردا دابنرێت (هه‌ر له‌هه‌مان وێنه‌شدا هه‌ر ده‌کرێت بکرێت) :

7. وێنه‌ی کۆتایی :



وه‌ڵام بنووسه