شێوازی جوان کردنی وێنه و چوارچێوه‌یه‌ک
له‌م بابه‌ته‌دا باس له چۆنیه‌تی کار کردن له‌سه‌ر وێنه ئه‌که‌م کاتێک که ئه‌ته‌وێت شێوه‌یه‌کی جوان وه‌ربگرێت‌و ته‌نها هه‌ر وێنه‌که نه‌بێت ، بۆ نمونه ئه‌ته‌وێت وێنه‌یه‌ک بنێریت بۆ هاوڕێیه‌کت‌و شێوه‌یه‌کی جوانی هه‌بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌وه.
1. په‌ڕه‌یه‌کی نوێ بکه‌ره‌وه به ئاره‌زووی خۆت و پاشان دوو کرته له‌سه‌ر چینی په‌ره‌که بکه و OK بکه (بۆ کردنه‌وه‌ی چینه‌که) .
2. له‌سه‌ر چینه‌که کرته‌ی لای ڕاست بکه‌و Blending options هه‌ڵبژێره‌و پاشان له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی ده‌کرێته‌وه Gradient Overlay هه‌ڵبژێره و ئه‌و گۆڕانکارییانه بکه :


3. وێنه‌که دوای ئه‌و گۆڕانکارییانه :

4. چینێکی نوێ درووست بکه (Layer > New > Layer) و له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا ئامڕازی Rounded Rectangle Tool هه‌ڵبژێره‌و وه‌ک وێنه‌که بکه:

5. پاشان له Layer Style دا ئه‌م گۆڕانکارییانه بکه :



6. وێنه‌که دوای ئه‌و گۆڕانکارییانه :

7. دووباره چینێکی تریش درووست بکه‌و هه‌ر له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا ئامڕازی Rectangle Tool هه‌ڵبژێره‌و چوارگۆشه‌یه‌ک وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره بکێشه :

8. ئێستا ئه‌و وێنه‌یه‌ی که هه‌مانه‌و ئه‌مانه‌وێت دای بنێین له پرۆگرامه‌که‌دا ئه‌یکه‌ینه‌وه‌و پاشان ڕای ئه‌کێشین بۆ ناو ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی که کارمان تێدا کردووه‌و پاشان دووگمه‌ی Ctrl دابگره‌و له هه‌مان کاتیش‌دا کرته بکه له‌سه‌ر چینی چوارگۆشه‌که‌ی که کێشامان (وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره).
په‌یڕه‌وی ئه‌م وێنه‌یه دوای ڕاکێشانی وێنه‌که بۆ ناو په‌ڕه‌که بکه :

9. وه‌ک ئه‌بینیت که شێوه‌ی چوارگۆشه‌که به کێشراوی دیاری کراوه:

10. وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره کرته‌ی ئه‌و شوێنه بکه و ده‌بینیت ئه‌و به‌شه‌ی وێنه‌که که له‌ناو چوارگۆشه دیاری کراوه‌که‌دا هه‌یه ده‌بڕدرێت :


11. پاشان ئه‌م گۆڕانکارییه بکه له Layer Style دا :

12. وێنه‌که له دواییدا :

13. چینێکی نوێی تر درووست بکه‌و ئامڕازی Rounded Rectangle Tool هه‌ڵبژێره‌و Radius بکه به 100 پیکسل (کاتێک که ئه‌و ئامڕازه هه‌ڵده‌بژێریت له به‌شی سه‌ره‌وه له ژێر لیسته‌کان Radius ده‌رده‌که‌وێت) ، شێوه‌یه‌کی وه‌ک وێنه‌که بکێشه به ئامڕازه‌که:

14. پاشان ئه‌م گۆڕانکارییانه بکه له Layer Style دا :


15. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

16. گه‌ر ویستت نووسینێک بنووسیت ئه‌وا بنووسه :

17. چینێکی نوێ درووست بکه‌و به ئامڕازی Ellipse Tool چوار بازنه‌ی بچووک بکێشه و ئه‌م گۆڕانکارییانه بکه له Layer Style دا :




18. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت له کۆتایی‌دا:

به هیوام کار ئاسانیم کردبێت ، سه‌رنجی خۆت بنووسه و ده‌ست ڕه‌نگینی خۆت تاقی بکه‌ره‌وه.


zor supas barasti kareki zor basha dast xoshit ledakam
سوپاس بۆ تۆش به‌ڕێز باهۆز، به‌خێر هاتیت.