شێوازێکی نوێ له‌سه‌ر وێنه‌و جوان کردنی
ئه‌مجاره‌یان به شێوه‌یه‌کی تر کار له‌سه‌ر وێنه ده‌که‌ین‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ر تاقی ده‌که‌ینه‌وه تاوه‌کو زیاتر خوێنه‌ری ئه‌م
ماڵپه‌ڕه ئاشنا بکات به جیهانی ئه‌م پرۆگرامه، زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بخوێنه‌ره‌وه بۆ ئاشنا بوونت.
1. وێنه‌ی خوازراو بکه‌ره‌وه که ئه‌ته‌وێت کاری له‌سه‌ر بکه‌یت (وێنه‌که له ئینته‌رنێته‌وه وه‌رگیراوه) :

2. پاشان چینی وێنه‌که دووجار کۆپی بکه (کرته‌ی لای ڕاست له‌سه‌ر چینه‌که بکه‌و duplicate layer) هه‌ڵبژێره ، هه‌ریه‌ک له چینه‌کان ناوێکیان بنێ :

3. کرته بکه سه‌ر چینی وێنه‌که و پاشان له لیسته‌ی Edit > Fill هه‌ڵبژێره بۆ Use : Black ده‌ست نیشان بکه ، وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره که چینی وێنه‌که بووه به ڕه‌ش :

4. له لیسته‌ی View > Show > Grid هه‌ڵبژێره و پاشان Ctrl + K دابگره‌و Grid ڕێک بخه وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره :

5. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت:

6. ئامڕازی Rectangular Marquee Tool هه‌ڵبژێره‌و چه‌ند لاکێشه‌یه‌ک بکێشه وه‌ک دیاره که پێک هاتووه له چوار لاکێشه‌ی دیاری کراو ، بۆ کێشانی لاکێشه‌ی یه‌که‌م هیچ کێشه نی‌یه به‌ڵام بۆ ئه‌وانی دیکه ئه‌بێت له هه‌مان کاتدا دووگمه‌ی shift دابگریت :

7. کرته له‌سه‌ر ئه‌و چینه بکه که ناوم لێناوه ئاسۆیی و چینه‌که‌ی که ناوم ناوه ستوونی ئه‌بێت شاراوه بێت ئه‌ویش به کرته کردن له‌سه‌ر ئه‌و چاوه‌ی که ده‌که‌وێته لای چه‌پی چینه‌که‌وه.
8. پاش کرته کردن له‌سه‌ر چینه‌که‌ی که ناوم ناوه ئاسۆیی ، کرته بکه سه‌ر ئه‌وه‌ی که دیاری کراوه له وێنه‌که‌دا (Add Layer Mask ) ه :
9. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :

10. ئه‌م جاره‌یان چینی وێنه‌که (ستوونی‌یه‌که) کرته بکه‌و به دیاری بخه واته ئه‌بێت ئه‌و چاوه دیار بێت :

11. به هه‌مان ئامڕازی خاڵی 6 چه‌ند لاکێشه‌یه‌کی تر بکێشه وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره :

12. هه‌مان خاڵی 8 دووباره بکه‌ره‌وه بۆ ئه‌م چینه (ستوونی)یه‌که، ئه‌بێت وێنه‌که به‌م شێوه‌یه بێت:

13. کرته بکه له‌سه‌ر چینه ئاسۆییه‌که و چه‌ند لاکێشه‌یه‌کی وه‌ک هه‌مان خاڵی 6 درووست بکه.
14. دووگمه‌کانی Shift+Ctrl+Alt و له هه‌مان کاتیش‌دا کرته بکه سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی که له وێنه‌که‌دا دیاری کراوه :

15. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت:

16. له لیسته‌ی Select > Save Selection هه‌ڵبژێره‌و OK کرته بکه :

17. ئامڕازی دیاری کردنی بازنه‌یی Rectangular Marquee Tool هه‌ڵبژێره ، پاشان دووگمه‌ی Alt دابگره‌و چه‌ند لاکێشه بکێشه به ده‌وری هه‌ر چوارگۆشه‌یه‌ک که ئه‌ته‌وێت لای به‌ریت :

18. پاشان هه‌ردوو دووگمه‌ی Ctrl + J پێکه‌وه دابگره ، وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره :

19. له‌سه‌ر ئه‌و چینه (Layer 1) کرته بکه‌و له لیسته‌ی Layer > Create Clipping Mask هه‌ڵبژێره.
20. ئه‌مجاره‌یان کرته بکه سه‌ر ئه‌و چینه‌ی ناوم ناوه ستوونی و پاشان دووگمه‌کانی Ctrl+Alt+4 پێکه‌وه دابگره (ده‌بینیت هه‌مان وێنه‌ی وه‌ک خاڵی 15 ده‌رده‌چێت) :

21. ئامڕازی دیاری کردنی بازنه‌یی Rectangular Marquee Tool هه‌ڵبژێره ، پاشان دووگمه‌ی Alt دابگره‌و چه‌ند لاکێشه بکێشه به ده‌وری هه‌ر چوارگۆشه‌یه‌ک که ئه‌ته‌وێت لای به‌ریت :

22. پاشان دووگمه‌ی Ctrl + J پێکه‌وه دابگره:

23. لیسته‌ی Layer > Create Clipping Mask هه‌ڵبژێره :

24. کرته بکه له‌سه‌ر چینی Layer 2 ، به هه‌مان شێوه‌ی وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره بکه :

25. ئه‌م گۆڕانکارییانه بکه:

26. به هه‌مان شێوه‌یه کرته له‌سه‌ر Layer 1 بکه و هه‌مان کاریگه‌ری دووباره بکه‌ره‌وه (وه‌ک خاڵی 24 و 25 ) دا.
27. وێنه‌ی کۆتایی به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :



كةر ليدةكةرين بئبم بة ئةندام
به خۆشحاڵییه‌وه