ڕه‌نگ کردنی وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی
ئه‌م بابه‌ته سه‌ره‌تایه‌که بۆ ڕه‌نگ کردنی وێنه‌یه‌ک که ڕه‌ش و سپی بێت و بته‌وێت ڕه‌نگی بده‌یتێ به ئاره‌زوو و وویستی خۆت .
:: سوپاس بۆ به‌ڕێز ئاراشتاین بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته ::
1. سه‌ره‌تا ئه‌و وێنه‌یه بكه‌وه كه ئه‌ته‌وێت ڕه‌نگاوڕه‌نگی بكه‌یت ، من ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه به‌كارئه‌هێنم :

2. پاشان بچۆ بۆ Layer > New > Layer په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ئه‌كرێته‌وه وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی لێبكه :

3. پاشان ئامڕازی (Brush Tool یان په‌نجه بنێ به دووگمه‌ی B) هه‌ڵبژێره:

4. پاشان له شریتی سه‌ره‌وه ئه‌توانی قه‌باره‌كه‌ی بگۆڕیت به پێی پێویستی وێنه‌كه ، باشتر وایه یه‌كێك له‌وانه هه‌ڵبژێریت كه دیاری كراوه :

5. ئێستا ڕه‌نگێك دیاری بكه بۆ ڕه‌نگ كردنی به‌شێك له وێنه‌كه ، من ڕه‌نگی bac509 دیاری ئه‌كه‌م بۆ ڕه‌نگ كردنی په‌ڕه‌ی گوڵه‌كه :
6. پاشان ده‌ست ئه‌كه‌ین به ڕه‌نگ كردنی ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌مانه‌وێت به‌و ڕه‌نگه‌ی دیاریمان كردووه ڕه‌نگی بكه‌ین.
7. وێنه‌كه پاش ڕه‌نگ كردنی په‌ڕه‌ی گوڵه‌كه:

8. پاشان ڕه‌نگی سه‌وز دیای ئه‌كه‌م بۆ ڕه‌نگ كردنی گه‌ڵاكان :

9. ئه‌نجام :
10. ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كه بگێڕیته‌وه بۆ باری پێشوو، په‌نجه بنێ به Shift+Ctrl+U ، یاخود گه‌ر ئه‌ته‌وێت به‌شێك له وێنه‌كه بگێڕیته‌وه بۆ باری پێشوو ئه‌وا به هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگی ڕه‌ش یاخود سپی ئه‌و مه‌به‌سته‌ت ئه‌پێكیت.


وه‌ڵام بنووسه