گۆڕینی ڕه‌نگی قژ
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م که چۆنیه‌تی گۆڕینی ڕه‌نگی قژ ڕوون بکه‌مه‌وه به شێوه‌یه‌کی وا که ئاسان بێت بۆ خوێنه‌ر و بتوانێت به‌چه‌ند هه‌نگاوێک جێ به‌جێی بکات.
1. ئه‌و وێنه‌یه بکه‌ره‌وه که ده‌ته‌وێت کاره‌که‌ی تێدا ئه‌نجام بده‌یت :

2. له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا ئامڕازی فڵچه هه‌ڵبژێره یاخوود په‌نجه بنێ به دووگمه‌ی B دا و پاشان ئه‌و قه‌باره‌یه هه‌ڵبژێره بۆ فڵچه‌که ، ده‌کرێت به ئاره‌زووی خۆت قه‌باره‌یه‌کی تر هه‌ڵبژێریت :

3. له‌سه‌ر ته‌خته‌کلیله‌که‌ی به‌رده‌ستت په‌نجه بنێ به دووگمه‌ی Q دا یاخوود ئه‌م ئامڕازه
هه‌ڵبژێره له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا.
4. ده‌ست بکه به دیاری کردنی ئه‌و به‌شه‌ی قژه‌که که ئه‌ته‌وێت ڕه‌نگی بگۆڕیت، هه‌وڵ بده به ووردی ئه‌م کاره بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی قژه ڕه‌نگ گۆڕاوه‌که وه‌ک خۆی ده‌ربکه‌وێت و دیار نه‌بێت که ده‌ستکاری کراوه :


5. دووباره په‌نجه بنێ به دووگمه‌ی Q دا :

6. له لیسته‌ی Selection > Inverse هه‌ڵبژێره، ده‌بینیت که ته‌نها ئه‌و به‌شه دیاریکراوه که ئه‌مانه‌وێت ڕه‌نگه‌که‌ی بگۆڕین :

7. له لیسته‌ی Layer > New Fill Layer > Solid Color هه‌ڵبژێره‌و پاشان Mode بگۆڕه بۆ Soft Light و پاشان OK بکه:


8. پاشان ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ت بۆ ئه‌کرێته‌وه که تێیدا ڕه‌نگه‌کان هه‌ڵئه‌بژێریت، ده‌توانیت به ئاره‌زووی خۆت که بگونجێت له‌گه‌ڵ وێنه‌که‌دا ڕه‌نگی قژه‌که بگۆڕیت :

9. به هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگێکی تر :

10. وێنه‌یه‌کی تر پێش گۆڕینی ڕه‌نگی قژه‌که‌و پاشان گۆڕینی :


———————————-
:: چۆن بوو به لاته‌وه؟ ئاسان بوو، وانییه؟ ڕای خۆت بڵێ ::


ببوره من كردم به لام سه ركه وتوو نه بووم
له کوێدا کێشه‌ت هاته‌ڕێ؟ ئایا هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ت کرد که باسم کردووه له‌سه‌ره‌وه؟
وه‌ڵام بنووسه ؟؟؟
zor bash bw sarkawtw bi.
zor chaka dast xosh hiwadarm bardawam bi gar bkre shti chaktr bkai wazanyari zyatr paida bkai.