وێنه‌ی کێشراوو دانانی له‌ناو وێنه‌یه‌کی تر
له‌م بابه‌ته‌دا شێوازی وێنه‌ی کێشراوه ڕوون ده‌که‌مه‌وه و پاشان چون دایده‌نێیت له‌ناو وێنه‌یه‌کی تر‌و پێکه‌وه وایان لێبێت که وا بزانرێت له بنه‌ڕه‌تدا پێکه‌وه بوون و بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی ئه‌و تێکه‌ڵاو بوونه بکرێت.
جا هاوڕێمان به‌و خوێنه‌ری بابه‌ته‌که ببه.
1. سه‌ره‌تا ئه‌و دوو وێنه‌یه بکه‌ره‌وه که ئه‌مانه‌وێت کاریان له‌سه‌ر بکه‌ین و پێکه‌وه تێکه‌ڵاویان بکه‌ین، من لێره‌دا ئه‌و دوو وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌م کردۆته‌وه :


2. ئێستا ده‌ست ده‌که‌ین به کاریگه‌ری له‌سه‌ر وێنه‌ی دووه‌م که وا ده‌ربکه‌وێت که وێنه‌که به‌ده‌ست کێشراوه، پێشتر لـــێـــره به ڕوونی باسم له‌م کاریگه‌رییه کردووه، له لیسته‌ی Filter > Sketch > Photocopy هه‌ڵبژێره و به‌هه‌مان شێوه نرخه‌کان دابنێ:

3. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت، ده‌کرێت نرخه‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بکه‌یت ئه‌گه‌ر بێت و شێوه‌ی وێنه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ی لێ نه‌هات که ئه‌ته‌وێت:

4. له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا ئامڕازی Eraser Tool هه‌ڵبژێره‌و ده‌ست بکه سڕینه‌وه‌ی هه‌ندێک شوێن له وێنه‌که‌دا تاوه‌کو وێنه‌که وا ده‌ربکه‌وێت که هێشتا ته‌واو نه‌کراوه، ده‌شتوانیت ئه‌م کاره نه‌که‌یت :

5. پاشان په‌نجه بنێ به دووگمه‌ی Ctrl و له‌هه‌مان کاتدا به مشکه‌که‌ت ئه‌م وێنه‌یه ڕابکێشه بۆ ناو وێنه‌ی یه‌که‌م ، به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:

6. له خشته‌ی چینه‌کاندا ئه‌م گۆڕانکارییه بهێنه به‌سه‌ر وێنه‌که‌دا :

7. وێنه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت :

8. ئامڕازی Move Tool هه‌ڵبژێره یا خوود په‌نجه بنێ به دووگمه‌ی V بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ئامڕازه، پاشان وه‌ک ئه‌بینیت له وێنه‌که‌دا دیاره که چۆن وێنه‌که‌م به پێی شێوه‌ی په‌ڕه‌که لێکردووه، واته ده‌توانیت گه‌وره‌و بچووکی بکه‌یته‌وه بیسوڕێنیت تاوه‌کو شێوه‌یه‌کی وا ده‌ربکه‌وێت که ئه‌گونجێت ، پاشان Enter ىکه :

9. وێنه‌ی کۆتایی به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت :



سوباس بوئه وزانياريانه ت
به‌خێرهاتی و هیوادارم سوودمه‌ندبووبیت
ده‌ست خۆش ده‌ست خۆش کاکه هــاوکــار بۆ زانیاریه باشه‌کانت، هیوادارم کۆڵ نه‌ده‌ر بیت له‌م جۆره زانیاریانه.
سه‌رکه‌وتو بیـــــــــــــــت
ئالان
سوپاس بۆ تۆ کاک ئالان و بۆ بۆچوونه‌که‌ت.
دڵنیابه هه‌روا ئه‌بێت