ساف‌کردنی پێستی ده‌موچاو

له‌م بابه‌ته‌دا گۆڕانکاری ده‌هێنین به‌سه‌ر پێستی ده‌موچاو که له ئێستادا زۆر به‌کاردێت له بواری ڕیکلام و پۆسته‌ر درووستکردندا تاوه‌کو سه‌رنجڕاکێش بێت لای خه‌ڵکی، جاری وا هه‌یه ئه‌و که‌سه‌ی له پۆسته‌ره‌که‌دا ده‌یبینیت له بازاڕ‌و دوکانه‌کاندا زۆر جیاوازی هه‌یه له ڕووکه‌شی ده‌موچاوی ئه‌و که‌سه به ڕاستی.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فۆتۆشۆپ کاریگه‌ری ته‌واو ده‌کات و شێوه‌یه‌کی زۆر جوان ده‌به‌خشێت به ڕووی هه‌م که‌سه‌که‌و هه‌میش پۆسته‌ره‌که.
1. ئه‌و وێنه‌یه بکه‌ره‌وه که ئه‌ته‌وێت گۆڕانکارییه‌که‌ی به‌سه‌ردا بکه‌یت:

2. له خشته‌ی ئامڕازه‌کاندا ئامڕازی سڕینه‌وه هه‌ڵبژێره:

3. پاش هه‌ڵبژاردنی ئامڕازه‌که ده‌توانیت گه‌وره‌و بچووکی بکه‌یته‌وه تاوه‌کو بتوانیت به‌کاری بهێنیت بۆ سڕینه‌وه، وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره:

4. ئێستا چینی وێنه‌که کۆپی بکه به‌م شێوه‌یه، ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ته‌خته کلیله‌که‌ت په‌نجه بنێ به Ctrl+J، پاشان چینی وێنه‌که نادیار بکه ئه‌ویش به کرته کردن له‌سه‌ر ئه‌و نیشانه‌یه‌ی که له چاو ده‌چێت :

5. به ئامڕازی سڕینه‌وه‌که ده‌ست بکه به سڕینه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه‌ی که ناته‌وێت گۆڕانکاری تێدا بکه‌یت، لێره‌دا ئێمه ته‌نها پێستی ئه‌و ئافره‌ته‌مان ده‌وێت تاوه‌کو کاریگه‌رییه‌که‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین بۆیه ده‌یهێڵینه‌وه :

6. له لیسته‌ی Filter > Noise > Median کرته بکه‌و بۆ نرخه‌کانیش وه‌ک وێنه‌که بکه، ئه‌و نرخه له وێنه‌یه‌که‌وه بۆ وێنه‌یه‌کی تر جیاوازی ده‌بێت، ده‌توانیت خۆت نرخی بده‌یتێ تاوه‌کو له‌گه‌ڵ شێوه‌ی وێنه‌که‌دا ده‌گونجێت:

7. دووباره بگه‌ڕێوه به‌شی چینه‌کان و وێنه‌که‌ی که نادیارمان کرد دووباره نیشانی بده‌ره‌وه ئه‌ویش به‌کرته کردن له‌سه‌ر ئه‌و چوارگۆشه‌یه‌ی ته‌نیش وێنه‌که، هه‌روه‌ها Opacity چینی دووهه‌م واته کۆپیکراوه‌که بگۆڕه بۆ Luminosity :

8. وێنه‌ی کۆتایی به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت:

:: ئێستا ته‌ماشایه‌کی وێنه‌ی سه‌ره‌تاو کۆتایی بکه بزانه چه‌ندیان جیاوازی هه‌یه، هیوادارم ڕوون بێت لاتان ::


ده‌ستخۆش بێت به‌ڕاستی وانه‌یه‌کی به‌سووده
slaw mn ranjola hawler .prsyarm awya chon dam w cha w luti ladrawa?
زۆر سوپاس کاک هه‌ڵکه‌وت.
کاک ڕه‌نجۆ وه‌ک له خاڵی دووهه‌مدا باسم کردووه که ئامڕازی سڕینه‌وه Eraser Tool هه‌ڵبژێره‌و ده‌ست بکه به سڕینه‌وه‌ی چاوو ده‌م …