کاریگه‌ری خه‌یاڵی له‌سه‌ر وێنه

کاریگه‌ری شێوه‌یه‌کی خه‌یاڵی له‌سه‌ر وێنه جوانییه‌کی ئه‌وتۆ ده‌به‌خشێت و وا ده‌کات ئاره‌زووی سه‌یرکردنی ئه‌و وێنه‌یه‌ت هه‌بێت به‌رده‌وام، لێره‌دا باس له‌و کاریگه‌رییه ئه‌که‌م له‌سه‌ر وێنه.
1. وێنه‌یه‌ک بکه‌ره‌وه به ئه‌ته‌وێت کاریگه‌ری له‌سه‌ری بکه‌یت (ده‌توانیت له گووگڵ بگه‌ڕێیت) ، من وینه‌ی ئه‌م کچه هونه‌رمه‌نده‌م هێناوه:

2. له به‌شی چینه‌کاندا چینی وێنه‌که کۆپی بکه Ctrl + J دابگره له‌سه‌ر ته‌خته‌کلیله‌که‌ت.
3. له لیسته‌ی Image > Adjustments > Auto Color هه‌ڵبژێره پاشان له‌هه‌مان لیسته‌دا Image > Adjustments > Desaturate هه‌ڵبژێره:

4. له لیسته‌ی Filters > Blur > Gaussian Blur هه‌ڵبژێره‌و بۆ نرخه‌که چاو له وێنه‌که بکه:

5. وێنه‌که دوای ئه‌و کاریگه‌رییه:

6. ئێستاکه له به‌شی چینه‌کاندا وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره overlay هه‌ڵبژێره:

7. وێنه‌که له کۆتاییدا به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت:

تێبینی: ئه‌گه‌ر وێنه‌که‌ت له کۆتاییدا شێوه‌یه‌کی جوانی نه‌بوو یان زۆر تاریک ده‌رچوو ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه خاڵی 4 و نرخه‌که که‌م بکه‌یته‌وه.


وه‌ڵام بنووسه