پرۆگرامی GIMP بناسه

پرۆگرامی GIMP یان GNU Image Manipulation Program ، یه‌کێکه له‌و پرۆگرامه به‌هێزانه‌ی که‌بۆ کاری گرافیکی و دیزاین به‌کارده‌هێنرێت.
GIMP له ڕاستیدا کورتکراوه‌ی General Image Manipulation Program ـه.
GIMP له سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ردوو خوێندکار Spencer Kimball و Peter Mattis هاته کایه‌وه که که کاریان له‌سه‌ر ئه‌کرد وه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆتایی له زانکۆی کالیفۆرنیا. پاش ته‌واوبوونیان له زانکۆ له ساڵی 1997 دا ناوه‌که‌ی گۆڕا بۆ GNU Image Manipulation Program که بوو به‌شێک له پرۆژه‌ی GNU. له ساڵی 2005ـدا وه‌شانی دووهه‌می GIMP بڵاوکرایه‌وه.
ئه‌م پرۆگرامه زۆرجار وه‌ک جێگره‌وه‌یه‌کی فۆتۆشۆپ داده‌نرێت به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له نێوانیاندا چونکه فۆتۆشۆپ زۆر فراوانتره‌و ته‌یبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.
ئه‌م پرۆگرامه له ساڵی 1995ـدا وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک ده‌ستی پێکرا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و دوو خوێندکاره که ناوبراون له‌سه‌ره‌وه.، وه ئێستا کۆمه‌ڵێک وه‌ک گرووپێک کاری تێدا ده‌که‌ن به شێوه‌یه‌کی خۆویستانه.
دوایین وه‌شانی ئه‌م پرۆگرامه بریتییه له GIMP, v.2.4.4 که له مانگی یه‌کی 2008 دا وه‌شێنرا.
ئه‌م پرۆگرامه خۆڕاییه‌وبۆ هه‌ر یه‌ک له سیسته‌مه کارگێڕییه‌کانی وه‌ک ویندۆز و لینوکس ، هه‌رچه‌نده له لینوکسدا وه‌ک پرۆگرامێکی ستاندارد‌ه.
پرۆگرامێکی زۆر ناسک و جوان و ڕووح سووکه‌و له قه‌باره‌شدا ته‌نها نزیکه‌ی 17 مێگابایته. گه‌ر فۆتۆشۆپت نییه ئه‌وه ئه‌م پرۆگرامه تاقی بکه‌ره‌وه.
وێنه‌یه‌ک له پرۆگرامه‌که له کاتی ده‌ستکاریکردنی وێنه‌یه‌ک :

بۆ زیاتر زانیاری له‌سه‌ر GIMP: له ویکیپێدیاوه
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی پرۆگرامی GIMP


وه‌ڵام بنووسه