پرۆگرامی iSpring بۆ PowerPoint

iSpring پرۆگرامێکی بچووکه بۆ PowerPoint ـی مایکرۆسۆفت که هه‌ڵده‌ستێت به گۆڕینی په‌ڕگه‌ی PowerPoint بۆ فلاش، هه‌روه‌ها به شێوه‌ی Free ، Pro، Ultra، SDK هه‌یه.
زۆربه‌مان پاوه‌رپۆینتی مایکرۆسۆفتمان به‌کارهێناوه‌و کاری خۆمان پێ ئه‌نجام داوه له‌هه‌ر بوارێک‌دا بێت که مه‌به‌ستمان بووه. تۆ پرۆژه‌یه‌ک یاخوود بیرۆکه‌یه‌کت هه‌یه‌و ئه‌ته‌وێت بۆ کاتێکی دیاریکراو به‌کاری بهێنیت و پیشانی که‌سانی تری بده‌یت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پاوه‌رپۆینت به‌کار ئه‌هێنیت بۆ نمایشه‌که.
جا بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت که کاره‌که‌ت له سه‌داسه‌د ئاماده‌یه‌و بێ کێشه ئاماده‌ت کردووه‌و له‌به‌رده‌ستت دایه‌و ئاماده‌یه بۆ پیشاندان، ئه‌وه iSpring پرۆگرامێکی چاکه تاوه‌کو کاره‌که‌ت به دڵنیایی بێته به‌رده‌ستت له کاتی پیشاندانه‌که‌دا. ده‌توانیت دوای گۆڕینی بۆ فلاش به‌رزی بکه‌یته‌وه بۆ هه‌ر شوێنێک بێت له‌سه‌ر نێت و پاشان به‌کاری ببه‌یت.
وه‌ک وتمان له‌سه‌ره‌وه که iSpring په‌ڕگه‌کانی PowerPoint ده‌گۆڕێت بۆ فلاش، ده‌توانیت له‌و ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه ئه‌و پرۆگرامه بچووکه دابگریت :
لێره دایبگره ڕاسته‌وخۆ: کرته‌ی ئێره بکه
پاشان وه‌کو هه‌موو پرۆگرامێکی تر دایمه‌زرێنه، پاشان ئه‌م پرۆگرامه وه‌کو لیستێک (menu)ێک له PowerPointدا زیاد ئه‌بێت.
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی : http://www.ispringsolutions.com
ته‌ماشای ئه‌م پارچه فلاشه بکه که به‌و پرۆگرامه ئاماده‌کراوه: کرته‌ی ئێره بکه
له ماڵپه‌ڕی SlideBoom ده‌توانیت ئه‌و کارانه ببینیت که به iSpring سازکراوه، تۆش ده‌توانیت کاره‌کانت له‌و ماڵپه‌ڕه به‌رزبکه‌یته‌وه به‌مه‌رجێک خۆت تۆماربکه‌یت.
هیوادارم سوود له‌و پرۆگرامه ببینن ، ده‌توانیت تۆش کارێک بکه‌یت و لێره لینکه‌که‌ی دابنێیت تاوه‌کو ئێمه‌ش و خوێنه‌رانیش بیبینن.


به‌ڕێزان من ئه‌مه‌وێت زیاتر زانیاری وه‌ربگرم ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی پاوه‌رپۆینت بۆ فلاش تكایه هاوكاریم بكه‌ن
له‌گه‌ڵ ڕێزدا ….
سابیر
به‌خێرهاتی کاک سابیر!
وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه به به‌سته‌ری ڕاسته‌وخۆ کراوه بۆ ماڵپه‌ڕه‌که، هه‌ر له‌وێش ده‌توانی سوود ببینیت که چۆن ئه‌و پرۆگرامه به‌کارببه‌یت.
کاتێکی خۆش
ده‌سته‌کانت خۆشم،
ئێستا تاقیم کرده‌وه زۆر ئاسانه‌و وه زۆر گرنگیشه بۆ کاره‌کانی powerpoint.
جۆره‌که‌یشی shockwav ــه.
بژین،