Bluefish چییه؟

Bluefish چییه؟ بۆچی به‌کاردێت؟ ئه‌خوازیت ئه‌م پرۆگرامه بناسیت؟ .. گه‌ر کاری وێبداڕشتن ئه‌که‌یت و ئاره‌زووت لێیه یه‌ک له پرۆگرامه چاک و سه‌رکه‌وتووکانی بواری وێبداڕشتن بناسیت، ئه‌وه ئه‌م ماسییه شینه (Bluefish) بناسه که کاره‌کانت بۆ ئاسان‌و خێراتر ده‌کات.
Bluefish ده‌ستکاریکه‌ر (editor)ـێکه بۆ پرۆگرامسازان‌و وێبداڕێژه‌ران، له‌گه‌ڵ چه‌ندین هه‌ڵبژاردن بۆ نووسینی کۆدی ماڵپه‌ڕو پرۆگرامۆکه (سکریپت). ئه‌م ده‌ستکاریکه‌ر (editor)ـه پشتیوانی زۆری ئه‌و زمانانه ده‌کات که له بواری وێب داڕشتندا به‌کاردێت وه‌کو (HTML, DHTML, PHP, CSS, SQL …هتد).
Bluefish یه‌کێکه له پرۆژه‌کانی سه‌رچاوه‌ی کراوه‌و بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ژێر GNU GPL licence.
Bluefish کار ده‌کات له‌سه‌ر زۆربه‌ی سیسته‌مه کارگێڕییه‌کان (هه‌مووی له‌وانه‌یه؟) وه‌کو:
Linux, FreeBSD, MacOS-X, OpenBSD, Solaris, Tru64.
هه‌روه‌ها پشتیوانی Windows ـیش ده‌کات، من بۆ خۆم له‌سه‌ر مایکرۆسۆفت ویندۆز به‌کاری ئه‌هێنم، بێ کێشه کارده‌کات ![]()
بۆ ئه‌وانه‌ی سیسته‌می کارگێڕی ویندۆز به‌کار ده‌به‌ن لێره دایبگرن : http://code.google.com/p/bluefish-win/
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی ئه‌م editor ـه : کرته‌ی ئێره بکه
ده‌توانیت له‌م به‌سته‌ره ـ کرته‌ی ئێره بکه ـ وێنه‌ی Bluefish ببینیت له‌سه‌ر سیسته‌مه کارگێڕییه‌کان.
:: گه‌ر به‌کارت هێناو به‌سوود بوو ئه‌وه بۆچوونێک بنووسه تاوه‌کو که‌سانی تریش سوودمه‌ندبن ::


زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ناساندنه، نازانم من به‌سته‌ری ویندۆزه‌كه‌م نه‌بینی؟
ئه‌وانه‌ی ویندۆز به‌كارده‌به‌ن ده‌توانن لێره‌وه دایبگرن
http://code.google.com/p/bluefish-win/
له‌ژێر پڕۆژه‌ی گووگڵ كۆدایه
وایه ڕاست ئه‌که‌یت له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆیاندا به‌سته‌ری داگرتن نییه بۆ ویندۆز.
سوپاس بۆ یارمه‌تییه‌که‌ت.
بابه‌ته‌که‌م تازه‌کرده‌وه‌و ئه‌و به‌سته‌ره‌شم دانا.
ده‌ستت خۆش کاک هاوکار تازه ناسیومه ،،
به‌کاری ده‌به‌م بزانم .چۆنه،
بژین،