چۆن لۆگۆیه‌کی باش درووست ده‌که‌یت

لێره‌دا باس له 5 خاڵ ده‌که‌ین بۆ به دیزاین کردنی لۆگۆیه‌ک بۆ ماڵپه‌ڕێک یان کۆمپانیایه‌ک …هتد و هه‌روه‌ها چه‌ند ڕێگه نیشانده‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانت باشتر‌و جوانتر بێت له داهاتوودا.
ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن یه‌کێک له که‌سه به‌تواناکانی بواری دیزاین نووسراوه که ناوی Jacob Cass خاوه‌نی ماڵپه‌ری Just Creative Design
1. تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که لۆگۆ چییه‌و چی پێشکه‌ش ئه‌کات (چی ئه‌نوێنێت):

پێش ده‌ستکردن به به دیزاین کردنی لۆگۆیه‌ک پێویسته بزانیت که لۆگۆ چییه، بۆ چی به‌کاردێت و مه‌به‌ست چییه له درووست کردنی. لۆگۆ ته‌نها ته‌نها هێمایه‌ک یاخوود نیشانه‌یه‌ک نییه، به‌ڵکو ڕووکانیدانه‌وه‌یه‌که بۆ ئه‌و کۆمپانیایه یان ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌ویش به به‌کارهێنانی ڕه‌نگ‌و نووسین‌و (یان) وێنه.
لۆگۆ هۆیه‌که بۆ ناساندنه‌وه‌ی ئه‌و کۆمپانیایه یان ئه‌و به‌رهه‌مه‌وه‌ی که دێت یان هاتۆته کایه‌وه وه ئه‌وه‌ش کاری دیزاینه‌رانه که ئه‌م کاره بۆ درووست کردنی لۆگۆ بگرنه ئه‌ستۆ.
بۆ زیاتر له‌سه‌ر لۆگۆ ده‌توانیت کرته‌ی ئێره بکه‌یت.
2. فێربوونی یاساکان‌و پرینسیپه‌کان بۆ درووست‌کردنی لۆگۆیه‌کی باش:

پاش تێگه‌یشتن له لۆگۆ وه‌ک له خاڵی یه‌که‌مدا باس کرا، ئه‌بێت ئه‌مانه‌ش بزانرێت:
1. لۆگۆ ئه‌بێت پێناسه‌کراو بێت.
2. لۆگۆ ئه‌بێت شتێکی له‌یاد نه‌چوو بێت.
3. لۆگۆ ئه‌بێت کاریگه‌ر (effective) بێت به‌بێ به‌کارهێنانی ڕه‌نگ.
4. لۆگۆ ئه‌بێت بتوانرێت به‌هه‌موو قه‌باره‌کان به‌کاربهێنرێت.
3. فێربوون له سه‌رکه‌وتن (له ڕووی باشییه‌وه)و هه‌ڵه‌کانی لۆگۆ درووستکراوه‌کانی تر:

لۆگۆ سه‌رکه‌وتووه‌کان:
پاش زانینی ئه‌و خاڵانه‌ی که‌له‌سه‌ره‌وه باسکران ئه‌و کات ده‌زانیت‌و ده‌توانیت جیاوازی بکه‌یت له نێوان لۆگۆیه‌کی باش‌و سه‌رکه‌وتوو وه لۆگۆیه‌کی خراپ.
لێره‌دا ته‌ماشای لۆگۆی کۆمپانیایه‌کی وه‌رزشی ده‌که‌ین که ئه‌ویش Nikeـه. ئه‌م لۆگۆیه له‌لایه‌ن Caroline Davidson درووستکرا له ساڵی 1971 ته‌نها به نرخی 35 دۆلار. وه‌ک ده‌بینین که لۆگۆیه‌کی سه‌رکه‌وتوو و پڕماناو کاریگه‌ره‌و ساده‌یه وه هه‌روه‌ها به‌بێ به‌کارهێنانی ڕه‌نگی تر هه‌ر مانا ده‌به‌خشێت. ئه‌و لۆگۆیه نیشانه‌یه بۆ باڵی یه‌کێک له په‌یکه‌ری باناوبانگترین خوایه‌کانی یۆنانی کۆن Greek Goddess of victory, Nike. ئه‌م لۆگۆیه زۆر گونجاوه بۆ کۆمپانیایه‌کی وه‌رزشی وه‌کو Nike وه هه‌روه‌ها ئه‌مه یه‌کێکه له چه‌ندین لۆگۆی باشی تری جیهانی ئه‌مڕۆ.
جیاوازی کردن له نێوان لۆگۆ باش‌و سه‌رکه‌وتووه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و لۆگۆیه‌ی که درووستت کردووه و بزانه خاڵی لاوازی ئه‌و لۆگۆیه‌ی درووستی ده‌که‌یت چییه.
لیسته‌ی هه‌ندێک له‌و لۆگۆیانه‌ی که خراپن: له ماڵپه‌ڕه خراوه‌ته ڕوو
4. خۆت بڕیار بده له‌سه‌ر دیزاینی ئه‌و کاره‌ی ئه‌یکه‌یت:
پاش زانینی ئه‌وانه‌ی باس کرا له‌سه‌ره‌وه، ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه ده‌ست بکه‌یت به درووست کردنی لۆگۆ. ئه‌وه‌ش بزانه که ئه‌م خاڵه له هه‌موویان قورستره.
5. ناسینی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کاردێن‌و ته‌واوکردنی لۆگۆیه‌که:

ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه که بتوانیت و کۆنترۆڵی ته‌واوت هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پرگۆرامه‌ی که ئه‌ته‌وێت به‌کاری بهێنیت بۆ درووست کردنی لۆگۆیه‌که. شتێکی مه‌حاڵه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆگرامه نه‌ناسیت و بتوانیت بۆ کاره‌که‌ت به‌کاری بهێنیت.
Adobe Creative Suite له‌لایه‌ن دیزاینه‌ره به‌تواناکانه‌وه زۆر به‌چاکی هه‌ڵسه‌نگێندراوه‌و که ده‌توانیت به‌کاریان بهێنیت بۆ کاری دیزاینه‌که‌ت.
ئه‌وه‌ت بیر نه‌چێت که سه‌ره‌تا لۆگۆیه‌که‌ت بکێشه (بۆ نموونه له‌سه‌ر کاغه‌زێک) پێش ئه‌وه‌ی بچیته سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت. ئه‌گه‌ر ئه‌و لۆگۆیه‌ی که درووستی ده‌که‌یت بۆ که‌سێک یان کۆمپانیایه‌ک بوو ئه‌وه پاش درووست‌کردنی پیشانی بده پێش ئه‌وه‌ی لۆگۆکه ته‌واو بکه‌یت چونکه ئه‌کرێت ئه‌ویش بۆچوونی خۆی هه‌بێت له‌سه‌ری.


ده‌ستت خۆش بێت به‌ڕێز، بابه‌ته‌که‌ت به‌سوده به‌ڵام ده‌کرا بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی بابه‌ته‌که ڕونکردنه‌وه‌ت بدایه‌ت به‌نمونه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستکردنی لۆتۆیه‌ک(لۆگۆ)یه‌ک.
ops.ده‌زانم له‌وانه‌کانی پێش‌و ئه‌وبابه‌ته‌ت داناوه به‌ڵام باشتره له‌ره‌دا نمونه‌ت دانابا.
زۆرزۆر سۆپاس و سه‌رکه‌وتوبیت
شڵاوی ئـــــــــالان
سوپاس بۆ تۆ،
بابه‌ته‌که پێک هاتووه له چه‌ند زانیارییه‌ک بۆ که‌سێک بیه‌وێت لۆگۆیه‌کی سه‌رکه‌وتوو درووست بکات نه‌ک ده‌رباره‌ی خوودی درووست کردنی لۆگۆ وه‌ک وانه‌یه‌کی فێرکاری.
ئه‌و وێنانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش نموونه‌ن بۆ بابه‌ته‌که.
سوپاس بۆ بۆچوونه‌که‌ت.