ماڵپه‌ڕی لینوکس نێت بناسه

ماڵپه‌ڕی لینوکس نێت : خودی بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە تەنها بوونی سەرچاوەیەکی لینوکسە بەکوردی. گه‌ر خوێنه‌ری بیت ئه‌وه ده‌توانیت ده‌رباره‌ی لینوکس فێربیت و پاشان به‌کاری بهێنیت.
ماڵپه‌ڕی لینوکس نێت یه‌کێکه له ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کانی سه‌ر نێت و ماوه‌یه‌که ده‌ستی به بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت کردووه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز سیامه‌نده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت ، جێگه‌ی خۆشحاڵییه که بۆ یه‌که‌م جار ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌ت به لینوکس به زمانی کوردی/سۆرانی ده‌کرێته‌وه‌و هه‌وڵ ده‌دات سیسته‌مێکی کارگێڕی تر که لینوکسه بناسێنێت به خوێنه‌رانی کورد چونکه له ڕاستیدا ئه‌م سیسته‌مه بۆ زۆربه‌ی کورد تاوه‌کو ئێستا نامۆیه، بۆیه کارێکی له‌و جۆره پڕ سوودمه‌نده‌و به‌نرخه.
به‌و هیوایه‌ی که کوردیش چی تر دانه‌بڕێت له بواری زانیاری ته‌کنه‌لۆژیاو بێ به‌ش نه‌بێت له ناسینی سیسته‌مێکی له‌و شێوه‌یه.
هه‌ر له‌ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کییه‌وه :
(لینوکس نێت، بریتیە لەماڵپەڕێکی تایبەت بەسیستەمی لینوکس هەر لەهەواڵ و بابەتی ڕاهێنان و دامەزراندن لەسەر هەموو دابەشکرردنەکانی تاوەکو شیکردنەوە و ئامۆژگاری لەسەر ئەو زمانانەی کەبەڕاژەی ئەم سیستەمەوە پەیوەستن. خودی بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە تەنها بوونی سەرچاوەیەکی لینوکسە بەکوردی هەرچەندە زۆر لەبەکارهێنەران لەبازنەی سەرەتایدان. هەموو ئەو باسانەی لێرە باس دەکرێن جێگای سەرنج و ڕەخنەیان بۆ کراوەتەوە لەڕێگای خشتەی ناردنی سەرنج و بۆچوونەوە. بۆیە بێبەشمان مەکە).
ده‌ست خۆشی بۆ کاک سیامه‌ند بۆ کارێکی ئاوه‌ها له‌و جۆره‌و هیوای زیاتر پێشکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی : http://linwx.net


Dest Xosh , Mallpereky Tabiley Nayabe , Lawesh Giring Tir Aweye Ke Xawenekey Kaseky ZorLehatwu w Zanistparware .
Serkawtin bo Linwx w Ewesh Herweha